10 کاندید کشانەوە خۆیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى كۆنگره‌ى پارتى راگه‌یاند

لۆگۆى پارتى دیموکراتى کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 10 کاندید کشانەوە خۆیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئەنجوومەنی ناوەندیی پارتی راگه‌یاند.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10 كادیرى باڵاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كشانه‌وه‌ى خۆیان له كاندیدبوون بۆ ئەنجوومەنی ناوەندیی پارتی راگه‌یاندووه كه دیارترینیان بریتین له، د. عەبدولحەکیم خه‌سرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، فازل بەشارەتى، بەرپرسی پێشووی لقی پارتی لە ھەڵەبجە، د.عەبدوڵا نەوزاد بامەرنی، راوێژکاری سەرۆکی حکومەتى هه‌رێم.
كشانه‌وه‌ى ئه‌م كاندیدانه له‌كاتێكدایه كه ناوه‌كانیان له‌ناو ئه‌و لیسته‌دا نیه كه مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیاریكردووه بۆ بوون به‌ئه‌ندام له ئەنجوومەنی ناوەندی.
هاوكات پاش ئه‌وه دێت كه سه‌رۆكى پارتى رایگه‌یاند، “پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌زانن كه ده‌رناچن خۆیان بكشێنه‌وه یانیش كشانه‌وه‌كه‌یان به رۆحێكى وه‌رزشى وه‌ربگرن، ده‌نا دواتر ئاماده‌نیه گوێ له گله‌یی ئه‌و كه‌سانه بگرێت كه ده‌رناچن”.
دوێنێ پێنجشه‌ممه 3ی تشرینی دووه‌م، کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستیپێکرد و تێیدا، متمانه به مه‌سعود بارزانی به‌خشرا وه‌ك سه‌رۆكى پارتى، دواتر هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانى و مه‌سرور بارزانى متمانه‌یان پێبه‌خشرا وه‌ك جێگرانى یه‌كه‌م و دووه‌مى سه‌رۆكى پارتى.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
16 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
16 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
18 hours لهمهوپێش



