
لۆگۆی یەکێتی و پارتی
SNN
ئه‌ندامێكى كۆنگره‌ى 14ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دواى كۆنگره شاندێكمان سه‌ردانى یه‌كێتى ده‌كات، ده‌شڵێت: “یه‌كێتى لایه‌نێكى گرنگى پرۆسه‌ى سیاسیه و كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵى قابیلى چاره‌سه‌رن”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4ى تشرینى یه‌كه‌م، هۆشیار سیوەیلی، ئەندامی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان به میدیاى نزیك له حزبه‌كه‌ى راگه‌یاند، “دوای تەواوبوونی کۆنگرە، شاندێكی باڵای حزبی پێکدەهێنرێت و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەتایبەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبێتەوە”.
له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى حزبه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى گۆنگره‌ى پارتى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “یەکێتی لایەنێکی گرنگی پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستانە و هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستانە، هەندێك کێشە هەیە کە قابیلی چارەسەرن، ئەگەر نیازپاکی هەبێت، دەکرێت لەگەڵ یەکێتی رێکبکەوین”.
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌یدا هۆشیار سیوەیلی باسی لەوەشکرد، “چاوەڕێ دەکات پارتی لەگەڵ لایەنەکان نەرمی بنوێنێت، بەڵام دەبێت لایەنەکانی دیکەش هاوکار و هەماهەنگ بن، چونکە چەپڵە بە دەستێك لێ‌نادرێت”.
مانگی تشرینى یه‌كه‌م، پێش دەستپێکردنی کۆنگرە، لە درێژەی کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا، شاندی وەزاری پارتی، لەگەڵ کۆمەڵی دادگەری کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی چەند لایەنێکی دیکەی کوردستان کۆبووەوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش



