ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌غدا 400 ملیار دینار بۆ مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
رۆژى سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات و به‌پێى زانیارییه‌كانى SNNیش، “ئه‌گه‌رى هه‌یه حكومه‌ته‌كه‌ى شیاع سودانى بڕى 200 ملیاره‌كه بۆ هه‌ردوو مانگى تشرینى دووه‌م و كانونى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات”.
به‌پێى زانیارییەكانی SNN كە لە ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دهستیكهوتوون، “رۆژى سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه بەمەبەستی جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی ئەو رێككەوتنەی كە لایه‌نه كوردییه‌كان پێش پێكهێنانى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ هاوپەیمانی به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت كردویانه شاندێكی حكومه‌تى هەرێم سەردانی بەغدا دەكەن”.
SNN له‌باره‌ى بابه‌تى سه‌ره‌كى گفتوگۆى شانده‌كه‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى ئه‌وه‌شى زانیووه، “هه‌ردوولا گفتوگۆ دەكەن لەسه‌ر بابەتی شایستە داراییەكانی هەرێم. هاوكات پشكی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی كە وابڕایارە كابینەكەی سودانی ئامادەیبكات یه‌كێكى تره له‌و بابه‌تانه‌ى كه گفتوگۆى له‌باره‌وه ده‌كرێت”.
له‌باره‌ى ئه‌ندامه‌كانى شانده‌كه‌وه SNN زانیویه‌تى، “پێكهاتوون له وەزیرانی دارایی و ئابوری و پلاندانان و سامانە سروشتییەكان، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و چه‌ند به‌رپرسێكى تری په‌یوه‌ندیدار”.
به‌پێى زانیارییه‌كان، له‌و رێككه‌وتنه‌ى كه كراوه پێشتر بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق، “حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی پابەند كراوە كە دەبێت شایستەی دارایی هەرێم لە ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ ئەم دوو مانگەی كۆتایی ئەم ساڵ رەوانە بكات، هەروەها ئەو مانگانەشی كە پارە نەنێردراوە دەچێتە چوارچێوەی گفتوگۆكانی داهاتووی شاندی دانوستانكاری بەغدا و هەرێم”.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش



