“یه‌كێتى ناچێته هه‌ڵبژاردنێكه‌وه كه پارتى به‌ڕێوه‌یبه‌رێت و پڕبێت له ده‌نگى مردوو”

لۆگۆى یهكێتيى نیشتمانى كوردستان
SNN
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رگیز ئاماده‌نین بچینه هه‌ڵبژاردنێكه‌وه كه پارتی ده‌یه‌وێت وه‌ك رابردوو پرۆسه‌یه‌كی شێواوی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ببرێت، ده‌شڵێت: “تاوه‌كو ئێستا په‌رله‌مان نوێنه‌ری مه‌سیحییه‌كانی سلێمانی و كاكه‌ییه‌كانی به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ى حوزه‌یران، زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان له‌میانى چاوپێكه‌وتنێكیدا به پێگه‌ى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى راگه‌یاند، ” ئێمه و هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان به به‌رچاوڕونی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كراوه، هه‌روه‌ها له نێوان پارتی و گۆڕان كراوه له ساڵی 2019 بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی 9ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به روونی داواكراوه‌كه به سازان له نێوان هێزه سیاسییه‌كان یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه، چونكه هه‌موومان لامانوابووه ئه‌م یاسایه پڕه له كه‌موكوڕی”.
وتیشى: “تائێستا بۆ هه‌ڵبژاردن كار به‌یاسایه‌ك ده‌كرێت كه هی 30 ساڵ پێش ئێستایه، بۆیه هه‌موو لایه‌كمان د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین یاساكه كه‌موكوڕی تێدایه و پێویستده‌كات ئێمه یاسایه‌كی نوێمان هه‌بێت”.
له درێژه‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “ئه‌گه‌ر له عیراق بڕوانین بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك یاسایه‌كی نوێی بۆ ده‌ركراوه، ئه‌م یاسایه‌ش هه‌ر بۆ به‌رچاوڕونی كۆمه‌ڵێك كه‌موكورتی دیاری تێدایه كه پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان پارتی رێگره بۆ یه‌كجاریش بێت پێش هه‌ڵبژاردن یاساكه هه‌وار بكرێته‌وه‌و ته‌نها یه‌كجار با چاو له‌عیراق بكه‌ین”.
له‌باره‌ى سیستمى هه‌ڵبژاردنیشه‌وه زیاد جه‌بار ئه‌وه‌ى روونكردووه‌ته‌وه، “هه‌ڵبژاردنی یه‌ك بازنه‌یی باوی نه‌ماوه و به ته‌جروبه بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه یه‌ك بازنه‌یی ناتوانێت هاوسه‌نگی نێوان ناوچه‌كان و شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه لایه‌نه‌كان جگه له‌پارتی فرهبازنهییان لا په‌سه‌ند بێت”.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌باره‌ى بابه‌تى پێكهاته‌كانه‌وه ئه‌وه‌ى روونكردووه‌ته‌وه، “بۆ مه‌سه‌له‌ی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا دوو خاڵمان لا گرنگه، ئێمه هه‌موو كات پشتیوانی پێكهاته‌كانین له هه‌رێمی كوردستان و پێشتریش له‌سه‌ر پێشنیاری یه‌كێتی و ره‌وانشاد مام جه‌لال نوێنه‌رایه‌تی بۆ پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه، به‌ڵام ئێمه پێمانوایه، یه‌كه‌م، نوێنه‌ره‌كان نوێنه‌رایه‌تی ده‌نگی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان بكه‌ن، دووه‌م، نوێنه‌ری هه‌موو پێكهاته‌كان بن له‌هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌ك له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا، بۆ نمونه له‌سلێمانی ژماره‌یه‌كی زۆر مه‌سیحی و كاكه‌یی هه‌یه، به‌ڵام له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوو یه‌ك جاریش مه‌سیحییه‌كی سلێمانی و كاكه‌ییه‌كان نوێنه‌ریان له په‌رله‌مان نه‌بووه و لای ئێمه ئه‌مه غه‌دره له‌مه‌سیحییه‌كانی سلێمانی و كاكه‌ییه‌كان كراوه”.
به وته‌ى زیاد جه‌بار، “یه‌كێتی ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردنی ته‌واو شه‌فاف و بێ غه‌لوغه‌ش له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدرێت، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردوه كه نه‌چێته ژێر هه‌ڵبژاردنێكی پڕ ساخته‌و ده‌نگی دووباره‌و مردووه‌وه”.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان له كۆتاى قسه‌كانیدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، “یه‌كێتی هه‌رگیز ناچێته هه‌ڵبژاردنێكه‌وه كه پارتی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی رێگه نه‌دات تۆماری ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه‌و یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه، جگه له‌وه‌ش ئه‌مه‌ش وه‌زعی كۆمسیۆنه به‌سه‌رچووه‌كه‌ی بێت”.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
33 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
39 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
33 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
39 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



