SNN نهێنى گۆڕ‌انى ده‌نگدانى ئه‌لیكترۆنى بۆ كاغه‌ز له‌نێو كۆنگره‌ى پارتى ئاشكرا ده‌كات

مەسرور بارزانی لە کۆنگرەی پارتی
SNN
له دواى ئه‌وه‌ى ده‌نگدانى ئه‌لیكترۆنى شكستیهێنا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ى تشرینى دووه‌م، ده‌نگدان بۆ ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌شێوه‌ى كاغه‌ز ده‌ستیپێكرد، به‌پێى زانیارییه‌كانى SNNیش، “گۆڕ‌انى شێوازى ده‌نگدانه‌كه له‌ژێر فشاردا بووه به‌مه‌به‌ستى رێگریكردن له ساخته‌كارى”.
شه‌وى رابردوو بڕیاربوو له كاتژمێر 9:00 ده‌نگدان بۆ ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى پارتى به‌شێوه‌ى ئهلیترۆنى به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام ده‌نگدانه‌كه پاش سێ كاتژمێر چاوه‌ڕوانى به‌ڕێوه‌نه‌چوو و دواخرا بۆ ئه‌مڕۆ.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له سه‌رچاوه‌یه‌كى باوه‌ڕپێكراو له‌نێو كۆنگره‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان دهستیكهوتوون، “شه‌وى رابردوو بڕیاربووه ده‌نگدانه‌كه به‌شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆى ترس له ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى و ئه‌گه‌رى هه‌بوونى پلانى ساخته‌كارى به‌شێك له ئەندامانی کۆنگرەی پارتی فشارێکی زۆریان دروستکردووە تا شێوەی دەنگدانی ئەلیکترۆنی بگۆڕێت بۆ دەستی (كاغه‌ز)”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیووه، “به‌شێك له ئه‌ندامانى كۆنگره زانیاری‌یان پێگه‌یشتووه كه ده‌زگاى هه‌واڵگرى پاراستن كۆنترۆڵى پرۆسه ئهلیكترۆنیهكهى كردووه و ده‌یه‌وێت له قازانجى لایه‌نێكى دیاریكراو له‌نێو ئه‌و حزبه ئه‌نجامه‌كان یه‌كلا بكاته‌وه، هه‌ربۆیه‌ش كێشه دروستبووه و ده‌نگدانه‌كه به‌ڕێوه‌نه‌چووه و له ئێستاشدا پرۆسه‌كه به‌هۆى هه‌مان بابه‌ته‌وه به سستى به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى كۆنگره‌ى پارتى ئه‌مڕۆ له‌م باره‌یه‌وه به میدیاى نزیك له حزبه‌كه‌ى راگه‌یاند، “ئێستا خه‌مه‌كان ره‌ویونه‌ته‌وه و ده‌نگدانه‌كه دڵنیاتره و به‌شێوه‌ى كاغه‌ز و به‌هیواین به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌بچێت”.
رۆژى پێنجشه‌ممه 3ی تشرینی دووه‌م، کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستیپێکرد له شارى دهۆك به به‌شدارى هه‌زار و 23 ئه‌ندام و تێیدا، متمانه به مه‌سعود بارزانی به‌خشرا وه‌ك سه‌رۆكى پارتى، دواتر هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانى و مه‌سرور بارزانى متمانه‌یان پێبه‌خشرا وه‌ك جێگرانى یه‌كه‌م و دووه‌مى سه‌رۆكى پارتى.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
June 4, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش


