
لۆگۆی حکومەتی هەرێم
SNN-
حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات، ئەم شاڵاوە لە دژی ھەرێمی کوردستان رابگرێت، دەشڵێت:” پێشێلکاری بەردەوامی سەروەری عێراق و ھەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە، ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت”.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”بە تووندترین شێوە ھێرشی شەوی رابردووی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەین.”
لە بەیاننامەکەدا هاتووە :”پێشێلکاری بەردەوامی سەروەری عێراق و ھەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە، ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت و پێشێلکردنێکی ئاشکرا و زەقی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندی دراوسێیانەیە”.
هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات، ئەم شاڵاوە لە دژی ھەرێمی کوردستان ڕابگرێت، چونکە سەقامگیریی، ھەرگیز لە ڕێگەی توندوتیژییەوە دەستەبەر نابێت.
لە کۆتاییدا حکومەتی هەرێم ئاماژەبەوەشدەکات و داوا لە دۆست و ھاوبەشانی لە حکومەتی فیدراڵی و نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەگشتی دەکات، کە ھەڵوێستێکی ڕوون و ڕاشکاویان بەرامبەر ئەم ھێرشە بەردەوامانەی ئێران ھەبێت.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
10 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
10 hours لهمهوپێش



