بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی لە هیچ لایەنێکی قبووڵ ناکات کە خەڵکەکەی وەک هاووڵاتی پلەدوو سەیربکات

0
358

SNN

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق لە ماڵی مام لە بەغدا کۆبوونەوە.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی هەوڵەکانی حکومەت و هەنگاوەکانی سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی کرا و پشتیوانی لایەنەکان بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت جەختیلێکرایەوە.

سەرۆک بافڵ باسی لە گرنگی و پێویستی یەکدەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی ‌حکومەتی نوێ و وتی، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و چەسپاندنی یاسا لە گرنگترین کارەکانی حکومەتە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداش هەر لەو چوارچێوەیەدایە.

ئەزموونی حوکمڕانی و ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان تەوەرێکیتری گفتوگۆکان بوو، سەرۆک بافڵ راشکانەوە هەڵوێستی یەکێتی و خراپی دۆخی هاوڵاتییانی لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان روونکردەوە و رایگەیاند، بەداخەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان مامەڵەیەکی ناتەندروست و نابەرپرسیارانە لەگەڵ ئەو ناوچانە دەکات، بەشێوەیەک کە خزمەتگوزارییەکان لە ئاستێکی زۆر نزمدان و هاووڵاتییان هەست دەکەن سزادەدرێن.

سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆی بە خاوەنی ئەم ئەزموونە دەزانێت و لە هیچ هێز و لایەنێکی قبووڵ نەکردووە و نایکات کە خەڵکەکەی وەک هاووڵاتی پلەدوو سەیربکرێت، گەمارۆی سیاسییان بخرێتەسەر و وەک کارتێکی فشاری سیاسی بەرامبەرمان بەکاربهێنرێت. بەداخەوە حکومەت بیر لە دەرئەنجامە خراپەکانی ئەم سیاسەتە ناتەندروستە ناکاتەوە و ئەم پەیامەشمان بە هەموو نێردە سیاسییەکان و حزبە کوردستانییەکان راگەیاندووە. سەرباری ئەوانەش ئێمە داوامانکردووە هەر رێکارێکی یاسایی یاخود سیستمێکی جیهانی کە هەیە بۆ کۆکردنەوەی داهات بەشێوەیەکی دادگەرانە، لێرە جێبەجێبکرێت تاوەکو هەموو هاووڵاتییانی هەرێم سوودمەندبن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this