
هودا خه‌لیل، كچه نمایشكار و كه‌سایه‌تى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان | تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
SNN
دادوه‌ر بڕیارى راگرتنى سزاى بۆ هودا خه‌لیل ده‌ركرد و جارێكى تر نهدهچێتهوه دادگا نه ده‌چێته‌وه زیندان.
زانا نه‌به‌ز، پارێزه‌رى كچه نمایشكار و كه‌سایه‌تى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هودا خه‌لیل ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى تشرینى دووه‌م، به SNNى راگه‌یاند، “به‌یانى ئه‌مڕۆ هودا خه‌لیل بۆ یه‌كه‌مجار چووه به‌رده‌م دادوه‌ر پاش تێپه‌ڕاندنى قۆناغى لێكۆڵینه‌وه، دادوه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێشینه‌ى تاوانى نه‌بوو و فه‌رمانبه‌ربوو و ژن بوو بڕیاریدا به راگرتنى سزاكه‌ى و ئازادكردنى، واته جارێكى تر به‌و تۆمه‌ته‌ى كه ئاراسته‌ى كرابوو نهدهچێتهوه دادگا نه ده‌چێته‌وه زیندان”.
له‌باره‌ى ئه‌و مادده‌یه‌ى كه پێیسزادراوه پارێزه‌ر زانا نه‌به‌ز ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “هودا خه‌لیل به مادده‌ى 30ى له یاساى مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كان چوار مانگ به‌ر له ئێستا راگیرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌ته‌واوه‌تى ئازادكرا”.
له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئایا تۆمه‌ته‌كه‌ى به‌سه‌ردا ساخبووه‌ته‌وه؟ ئه‌و پارێزه‌ره ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “هودا خه‌لیل هیچ مادده‌یه‌كى هۆشبه‌رى له‌ده‌ست نه‌گیراوه، خۆى له‌به‌رده‌م دادوه‌ر نكۆڵى لێكردووه”.
له مانگى ته‌مموزى ئه‌مساڵ به تۆمه‌تى به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده‌ى هۆشبه‌ر خانمه نمایشكار و كه‌سایه‌تى نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هودا خه‌لیل ده‌ستگیر كرا. هودا خه‌لیل جگه له‌وه‌ى یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه‌كانى نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوكات فه‌رمانبه‌رى په‌رله‌مانى كوردستانیشه.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش



