پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشه‌كانی توركیا و ئێران بۆسه‌ر خاكى هەرێم كۆدەبێتەوە

پەرلەمانی عێراق
SNN – عەلی حەمەسەعید
به‌شێكى دانیشتنى سبه‌ى سێشه‌ممه 22ى تشرینى دووه‌مى، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تایبه‌ت ده‌بێت به هێرشه‌كانى توركیا و ئێران له‌نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دهستیكهوتوون، “سبه‌ى سێشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌شێك له كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ته‌رخانده‌كات بۆ تاوتوێكردنى هێرشه‌كانى توركیا و ئێران بۆ سه‌ر خاكى هه‌رێم كوردستان و له‌نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان”.
هاوكات د. بڕیار ڕه‌شید، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند ،”به‌پێى كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ى كه بڕیاره كاتژمێر 11:00ى پێشنیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌بچێت كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به هێرشه‌كانى ئێران و توركیا بۆسه‌ر خاكى هه‌رێم”.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌كاتێكدایه كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه وڵاتى توركیا ئۆپراسیۆنى چنگ – شمشێرى له باشوور و ڕۆژئاواى كوردستان راگه‌یاند. هاوكات شه‌وى رابردوو وڵاتى ئێران به مووشه‌ك چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى بۆردومانكرد.
له‌باره‌ى ئۆپراسیۆنه‌كه‌وه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا له نوێترین لێدوانى رۆژنامه‌وانیدا وتى: “”ئۆپراسیۆنه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت و مەرج نییە ته‌نیا هێرشی ئاسمانی لەخۆی بگرێت”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
10 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
19 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
10 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
19 hours لهمهوپێش



