وردەکاری ناردنی 400 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی بە ناردنی بڕی 400 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت:” ئەو 400 ملیارە بۆ مووچەی دوومانگە و قەرزە لەسەر حکومەتی هەرێم دەبێت بیداتەوە”.
د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNN-ی ڕاگەیاند: هاوشێوەی ئەو 400 ملیار دینارەی كە لە كۆتایی ساڵی ڕابردوو بڕیاری لەبارەوە درا ڕەوانەی هەرێم بكرێت بۆ دابەشكردنی مووچە، بڕیارەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش هەمان شێوەیە ئەو 400 ملیارەی ئەمڕۆ ڕەزامەندی لەسەر دراوە بۆ مووچەی دوومانگی فەرمانبەران دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، شێوازی پێدانی ئەو بڕە پارەیە بە قەرز دەبێت بە حكومەتی هەرێم و لەدوای پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجە ئەو 800 ملیار دینارەی كە تا ئێستا وەك قەرز دراوە بە حكومەتی هەرێم وەردەگیرێتەوە و لەدوای پەسەندكردنی بودجەش پشكی هەرێم بە ڕێژەی 12.67 ڕەوانەی هەرێم دەكرێت.
سەبارەت بە چۆنێتی ناردنی بڕە پارەکە ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، میكانیزمی ناردنی ئەو پارەیە لەڕێگەی بانكەوە دەبێت و هەموو ئاماژەكان بەو ئاراستەیەن كە پارەكە لەدوای جەژنی ڕەمەزان دەخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم و لە دابەشكردنی مووچەی مانگی داهاتووی فەرمانبەران خەرجدەكرێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
14 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
16 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
14 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
16 hours لهمهوپێش



