شارەوانی سلێمانی 11 پارچە زەوی دەفرۆشێت بۆ تەواوکردنی شەقامی 100 مەتری

SNN-
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی 11 پارچە زەویی گرانبەها دەفرۆشێت، بۆ ئەوەی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری پێ تەواو بکرێت.
لە نووسراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردووەتەە، 11 پارچە زەوی نایابی گرانبەها دەخرێتە مەزادێکی ئاشکراوە، پارەکەی تەرخان دەکرێت بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی.
شارەوانی سلێمانی دەشڵێت: هەر هاووڵاتییەک بەشداری زیادکردنی ئاشکرایکرد، پێویستە بارمتەی یاسایی بەشێوەی چەکی پەسەندکراو لە بانکی بەختیاری پێ بێت و ئەسلی پارەکە بە نەقدی دانرابێت و نووسراوی بانکەکەی لەگەڵدا بێت کە جەخت لە ئەسڵی پارەکە دەکات کە بە نەقدە یان جەکی سەفتەجەی پێبێت.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، مەرجە چەکی پەسەندکراو تەنها بە ناوی بەشداربوو خۆیەوە بێت.

More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
9 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
9 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 hours لهمهوپێش



