“ئەگەر شاری هەولیر بەڕاست ئارامە پێویستی نەدەكرد سەرۆكی حكومەت بەلیوایەك پاسەوانی چەكدارەوە بێتە ناوبازاڕ”

باڵانبۆ محهمهد، جێگرى سهرۆكى لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش له پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: پهرهلهمانى كوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەو هەموو دەستدرێژیكردنە سەر هاووڵاتیان و لەسەر سەرتاشین و كوشتن و ڕفاندن، شەوی ڕابردوو بۆ لەبیربردنەوەی ئەو ڕووداوانەی كە لەشاری هەولێر ڕوودەدەن سەرۆكی حكومەت سەردانی بازاڕی شاری هەولیری كرد و واینیشاندا گوایە شاری هەولێر ئارامە، پەرلەمانتارێكیش جەخت لەوەدەكاتەوە ئەگەر شاری هەولێر بەڕاست ئارامە پێویستی نەدەكرد سەرۆكی حكومەت بەلیوایەك پاسەوانی چەكدار و مەدەنییەوە بێتە ناوبازاڕ.
باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئارامی شاری هەولێر بەوە دەرناكەوێت كە سەرۆكی حكومەت بەلیوایەك پاسەوانی چەكدار و مەدەنییەوە بێتە ناوبازاڕ، دیارە ئەو سەردانەشی بۆ پەردەپۆشكردنی ئەو هەموو كەتن و دەستدرێژیانەیە كە ماوەیەكی زۆرە لە شاری هەولێر ڕوودەدەن، لەكاتێكدا ئەوەی ئێستا لەژێر دەستەڵاتی پارتی و سەرۆكی حكومەت بەسەر هاووڵاتیانی شاری هەولێر دێت لە و بێڕێزیكردنە بەمافەكانی مرۆڤ، لەسەردەمی دەستەڵاتی بەعیسیش ئەنجام نەدراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەشارێكدا كە بانگەشەی ئەوەی بۆدەكرێت ئارامە بەڕۆژی ڕووناك خەڵكی تیادا دەكوژرێت خەڵكی تیادا دەڕفێندرێت هەموو سوكایەتییەك بە هەستی مرۆڤ دەكرێت لەبەرچاوی هاووڵاتیانەوە دەستدرێژیدەكرێتە سەر گەنج و كەسانی ڕۆشنبیر و یاساناس ئەمە پێی ناوترێت شارێكی ئارام.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئارامی شار ئەوەیە كە خەڵك بتوانێت بە ئارامی و بەبێ هیچ ترسێك بسوڕێتەوە، بتوانێت بێتە سەرشەقام و گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ئەانجام بدات و لەوەدڵنیابێت كە كەس هەڕەشی گرتن و كوشتنی لێناكات، بەڵام بەداخەوە ئەمە لە هەولێر بەدیناكرێت و ئەو دەستەڵاتەی لەهەولێر هەیە هەموو ئازادییەكانی مرۆڤی سەركوتكردووە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش



