
SNN
دوابەدوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو نەوەی نوێ ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەکەی هەڵوەشاندەوە، ئەو بڕیارە کاردانەوەی لێکەوتەوە و ئەندامێکی ئەنجومەنەکە دەستی لەکارکێشایەوە.
عومەر عەلی ئەندامی دەست لەکار کێشاوەی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ لەو بارەوە رایگەیاند: ” هۆکاری دەست لە کارکێشانەوەم لەنەوەی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی باڵا بەبڕیاری سەرۆکی جوڵانەوەکە”.
روونیشیکردەوە: لە کاتێکدا ئێمە شەرعیەتی کۆنگرەمان هەیە .دوای ئەوەی گەیشتمە ئەوڕاستیەی کە بڕیارەکان لە ڕێگەی ئەنجومەنی باڵاوە نادرێن و کاری دامەزراوەیی لەناو نەوەی نوێدا بوونی نیە، منیش بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەم دا”.
لەبەرامبەردا جوڵانەوەکە باسی لەوەکردووە کە ” عومەر عەلی هیچ پلەو پۆست و پەیوەنەیەکی لەگەل نەوەی نوێ نەماوە؛ لەبەر ئەوەی بەرێزیان کاندیدکردنی خۆیان بۆ پەرلەمان کردبوە مەرج بۆ مانەوە لەناو جولانەوەی نەوەی نوێ ، جولانەوەکەش ئەو داوایەی رەت کردەوە.”
لەو بارەشەوە عومەر عەلی جەختی کردووەتەوە، بەدەر لەو هۆکارەی ئاماژەی پێکردووە “هەرشتێکیتر سەبارەت بە دەست لەکارکێشانەوەم بوترێت تۆمەتە و دورە لە ڕاستیەوە”.
More News
-
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
1 hour لهمهوپێش -
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
2 hours لهمهوپێش -
نوێترین زانیاریی لەسەر مووچەی گرێبەستی رۆژانە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
1 hour لهمهوپێش -
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
2 hours لهمهوپێش



