
SNN
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رایگه‌یاند، حاڵه‌تێكی تری تاوه‌باران و هه‌وره‌بروسكه چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە، پلەکانی گەرماش روو لەنزمبوونەوە دەکەن.
شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “له‌ئه‌نجامی هاتنی هه‌ور له‌هه‌ردوو ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ڕه‌شه‌وه پێشبینی ده‌كه‌ین سه‌ره‌تا سبه‌ی له‌هه‌ندێ شوێنی سنووری بادینان تاوه باران و هه‌وره بروسكه ده‌ست پێبكاته‌وه”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “ڕۆژانی شه‌ممه بۆ یه‌كشه‌ممه كاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت و ناوچه‌ی زیاتر ده‌گرێته‌وه به‌تایبه‌ت ناوچه جیاوازه‌كانی باكوور و باكووری خۆرهه‌ڵاتی هه‌رێم و خۆرهه‌ڵات”.
هەروەک راشیگەیاندووە “له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه سبه‌ی و دووسبه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌نێوان جێگیر بوون و كه‌مێك ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌بێت به‌ڕێژه‌ی 1 تا 3 پلهـ به‌ڵام له‌دره‌نگانی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه بۆ یه‌كشه‌ممه و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك به‌هۆی دابه‌زینی بارسته هه‌وایه‌كی سارد له روسیاوه بۆ ناوچه‌كه، پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زێته‌وه له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان به‌ڕێژه‌ی 5 تا 6 پله “.
شاڵاو هیدایه‌ت ئەوەشی خستووەتەڕوو، كه هاوكات سبه‌ی بۆ دووسبه‌ی ئه‌گه‌ری خۆڵبارینی كه‌م هه‌یه له‌سه‌ر به‌شێكی ناوچه‌كان و خێرایی با زیاد ده‌كات له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتودا تایبه‌ت له‌مه‌ودای حاڵه‌تی بارانه‌كه و كاتی تاوهكاندا”.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
27 mins لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینار‌و بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
2 hours لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
27 mins لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینار‌و بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
2 hours لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
2 hours لهمهوپێش



