ئه‌م هاوینه له ڕووی ئاوه‌وه بـــــارودۆخمان سه‌خت ده‌بێت

SNN
خالید شیمال وته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق رایگەیاند: وه‌رزی هاوینی داهاتوو بۆ عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌خت و خراپ ده‌بێت، وه‌ك وه‌زاره‌تیش ئه‌وه‌ی له‌توانادا بێت كراوه بۆ دابینكردنی ئاوی پێویست بۆ خواردنه‌وه و ماڵان و كشتوكاڵ.
وتیشی “له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا ڕێژه‌ی ئاو له رووبار و ده‌ریاچه‌كانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و به‌رچاو كه‌میان كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌مساڵ به‌هۆی زۆری رێژه‌ی بارانبارینه‌وه توانراوه 35%ی ئاوی كۆگاكراو زیاد بكرێت.”
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشکرد: پلانمان داڕشتووه بۆ ئه‌مساڵ به‌شێوه‌ی كات و سڕه ئاو بۆ ماڵان و باخچه و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان به‌رده‌ینه‌وه و هه‌وڵیش دراوه كه‌مترین ڕێژه‌ی ئاو به‌فیڕۆ بدرێت.
خالید شیمال جه‌ختیشی كرده‌وه كه نزیكه‌ی مانگێكه له‌لایه‌ن توركیاوه ڕێژه‌ی به‌ردراوی ئاو به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مكراوه‌ته‌وه و له 500 مه‌تر سێجا له چركه‌یه‌كدا كراوه‌ته 278 مه‌تر سێجا له چركه‌یه‌كدا.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش



