
وشكههڵهاتنى خاك به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوه‌وه له عێراق | فۆتۆ: Anjam Rasool/IOM
SNN
گرتنه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كانى ئاو له توركیاوه بۆ عێراق بووهتههۆكارى به‌رزكردنه‌وه‌ى رێژى كۆچ له باشووره‌وه به‌ره‌وه و رۆژئاواى عێراق، ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش ده‌ڵێت: “ئه‌و سیاسه‌ته‌ى توركیا په‌یڕه‌وى ده‌كات زۆرترین زیانى به هاووڵاتیانى عێراق گه‌یاندووه”.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ریم سه‌راى، نوێنه‌رى پارێزگاى واست له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى كێشه‌ى پارێزگاكه‌وه راگه‌یاند، “ئه‌و سیاسه‌ته ئاویهى كه توركیا په‌یڕه‌وى ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌دواى دروستكردنى به‌نداوه‌كانى ئیلیسۆى به‌شێوه‌یه‌كى نه‌رێنى كاریگه‌ریی كردووه‌ته سه‌ر ژیانى هاووڵاتیانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق و له دۆخێكى سه‌خت و بێ ئاویدا ده‌ژین، چونكه ئه‌و سیاسه‌ته‌ى توركیا په‌یڕه‌وى كردووه بووه‌ته هۆكارى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاوى هه‌ردوو رووبار‌ى دیجله و فوڕات”.
به وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌هۆى وشكه‌ساڵى و بێ ئاویه‌وه كۆچى هاووڵاتیان ده‌ستیپێكردووه و هیچ دوورنییه كه به‌شێك له ناوچه‌كان تووشى قه‌یرانى تووندى بێ ئاوى ببن و به‌ڕاده‌یه‌ك كه چیتر ئاو ده‌ستنه‌كه‌وێت بۆ خواردنه‌وه”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه حه‌یده‌ر عه‌لى شێخان، نوێنه‌رى پارێزگاى دیوانیه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “قه‌یرانى ئاو هه‌ڕه‌شه له ژیانى هاووڵاتیانى پارێزگاكه و ته‌واوى عێراقیش ده‌كات، كاریگه‌رى كردووه‌ته سه‌ر سه‌رجه‌م هاووڵاتیان”.
حه‌یده‌ر عه‌لى شێخان باس له‌وه‌شده‌كات، “چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و دۆخه‌ى رووبه‌ڕووى دیوانیه و ته‌واوى پارێزگاكانى تر بووه‌ته‌وه پێویسته به رێككه‌وتنى خێرا هه‌یه، چونكه كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاو كاریگه‌رى له‌سه‌ر ژیان و ئابوورى و پێشكه‌وتنى پارێزگاكه و ته‌واوى عێراق ده‌بێت”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش



