به هه‌وڵى قوباد تاڵه‌بانى پرۆژه‌ى پاڵاوتنى ئاوى ده‌ربه‌ندیخان جێبه‌جێده‌كرێت

قوباد تاڵەبانی، فۆتۆ: ئەژی عومەر
SNN-عەلی حەمەسەعید
قایمقامى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان رایده‌گه‌یه‌نێت، به هه‌وڵى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرۆژه‌ى پاڵاوتنى ئاوى ده‌ربه‌ندیخان به بڕى 10 ملیۆن دۆلار به‌گه‌ڕده‌خرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ى حوزه‌یران، سلێمان محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە SNNی راگەیاند، “لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، داواكاری سەرەكی خۆپیشاندەرانی دەربەندیخان جێبەجێده‌كرێت كە بریتییە لە كاركردنەوە و بەگەڕخستنەوەی پرۆژەی پاڵاوتنی ئاوی خواردنەوەی قەزای دەربەندیخان، بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 10 ملیۆن دۆلار بۆ ته‌واوكردنی پرۆژەكە تەرخانكراوە”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا قایمقامی قەزای دەربەندیخان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئامێرەكانی پڕۆژەكە لە ئەڵمانیاوە دەهێندرێن، لەگەڵ هێنانی ئامێرەكاندا و بەگوێرەی كارەكانی كۆمپانیاكە تەواوی پارەكەیان بۆ خەرج دەكرێت. هەردوو كۆمپانیای راسپێردراو بە پێدانی پارە و كۆمپانیای (ئۆهیتان) جێبەجێكاری پرۆژەی پاڵاوتنی ئاوی دەربەندیخان رازیبوون بە مەرجەكانی یەكتر و دواتر رێكەوتنی لێكتێگەشتن و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان لەسەر بەگەڕخستنەوەی پرۆژەكە واژوو كراوە”.
له‌باره‌ى تێچووى پرۆژه‌كه‌وه قایمقامی قەزای دەربەندیخان باسى له‌وه‌شكرد، “بڕی 10 ملیۆن دۆلار بە چەند قۆناغێك بۆ كۆمپانیای جێبەجێكار خەرج دەكرێت”.
به وته‌ى سلێمان محەمەد، “قۆناغی یەكەمی پرۆژه‌كه لە هەفتەی داهاتووە دەستپێدەكات. هاوكات ئامێرەكانی پڕۆژەكە لە ئەڵمانیاوە دەهێندرێن، لەگەڵ هێنانی ئامێرەكاندا و بەگوێرەی كارەكانی كۆمپانیاكە تەواوی پارەكەیان بۆ خەرجدەكرێت”.
پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەى دەربەندیخان نزیكەی 10 ساڵ پێش ئێستا كارەكانی دەستیپێكردووە و دوای تەواوكردنی 50%ـی پرۆژەكە ماوەی چەند ساڵێكە بەهۆی دابیننەكردنی پارە لەلایەن حكومەتەوە كارەكانی راگرتبوو.
More News
-
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
5 mins لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
21 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
24 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
5 mins لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
21 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
24 hours لهمهوپێش



