به‌رپرسێكى باڵاى عێراق له‌سه‌ر رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر مووچه و بودجه هاته‌ده‌نگ

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق
SNN
تا دێت په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا زیاتر گرژ ده‌بن، راوێژكارێكى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقیش ده‌ڵێت: “سه‌رجه‌م رێككه‌وتنه‌كان له‌ژێر سایه‌ى ده‌ستووردا ده‌كرێن و هیچ شتێكى تر له‌سه‌ر ده‌ستووره‌وه نییه”، په‌رله‌مانتارێكیش ئاشكرایده‌كات، “حكومه‌تى هه‌رێم كه‌وتووه‌ته نێو گێژاوێكى راسته‌قینه به‌هۆى لاوازى ئابورییه‌كه‌یه‌وه”.
دوێنێ هه‌ینى، باسم عه‌واد، وته‌بێژى حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا وتى: “سێ هێنده‌ى مافى خۆى پاره بۆ هه‌رێم نێردراوه”، له‌به‌رامبه‌ردا پێشه‌وا هه‌ورامانى، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامیدایه‌وه و رایگه‌یاند، “ئه‌گه‌ر باس له ده‌ستوور و یاسا ده‌كه‌ن با به‌پێى یاسا پشكى مووچه و بودجه‌ى هه‌رێم بنێرن”، لێدوانه دژه به‌یه‌كه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌ى به‌ته‌واوه‌تى گرژ كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ى ئه‌یلول، فادی شەممەری، راوێژكاری محه‌مه‌د شیاع سودانى، سەرۆكوەزیرانی عێراق به رۆژنامه‌ى قودسى عه‌ره‌بى راگەیاندووە، “رێككەوتن و لێكگەیشتنەكان لە ژێر سایەی دەستوردا دەكرێن و هیچ شتێكی تر لەسەرو دەستورەوە نییە”.
تۆمه‌تباركردنى به‌غدا به “نه‌ناردنى شایته داراییه‌كانى هه‌رێم به‌پێى یاساى بودجه له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه”، بووه‌ته جێگه‌ى سه‌رنج و له‌و باره‌یه‌وه عەلی شەدادی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی عێراق ده‌ڵێت: “وتارى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم نا پیشه‌ییانه‌یه و داوا ده‌كه‌م مه‌سرور بارزانى قەبارەی ئەو پارەیە ئاشكرابكات كە لە بەغداى وەرگرتووە لەگەڵ داهاتی نەوت و دەروازە سنووریەكان”.
به وته‌ى عەلی شەدادی، “حكومەتی هەرێم سیاسەتێكی ئابووری هەڵە پیادە دەكات كە بووەتە هۆی داڕمانی ئابوری هەرێم و كەوتووەتە ناو گێژاوێكی راستەقینەوە، بەهۆی قەرزە زۆری قەرزی كۆمپانیا نەوتیەكان و بێتوانایی دانەوەی قەرزەكانی سەری”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









