“پارتی لە ترسی تەقینەوەی جەماوەری پەنا بۆ پیاوانی ئاینی دەبات”

SNN
رۆژنامەیەکی لوبنانی راپۆرتێکی بە ناونیشانی “بنەماڵەی بارزانی لە ئەگەری پێشووی جەماوەریدا پەنا بۆ پیاوانی ئاینی دەبات” بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، “نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لە ترسی زیادبوونی ناڕەزای جەماوەری و تەقینەوەی هاوڵاتیان پەنای بۆ پیاوانی ئاینی بردووە”.
رۆژنامەی عەرەبی لوبنانی کە بارەگای سەرەکیان لە پایتەختی بەریتانیایە ئاماژەی بەوەکردووە، “نێچیرڤان بارزانی دەیەوێت یەکێتی زانایانی ئیسلامی و پیاوانی ئاینی لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بۆ لای خۆی رابکێشێت، بە ئامانجی ئەوەی یارمەتی بدەن لە کەمکردنەوەی نارەزایی و توڕەیی جەماوەر، کە بەهۆی خراپی دۆخی ئابوری کوردستانەوە خەریکە قەیرانی کۆمەڵایەتیشی لێدەکەوێتەوە”.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، “پارتی لە ترسی تەقینەوەی نارەزایی جەماوەری وەک ئەوەی ساڵانی رابردوو لە شاری سلێمانی روویدا کە بەهۆی خراپی بارودۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی و نەدانی مووچەی فەرمانبەرانەوە خەڵکی خۆپیشاندانیان کرد، پارتی دەیەوێت بە پشت بەستن بە پیاوانی ئایانی ئەو نارەزایەتییە لە شارەکانی هەولێر و دهۆک روونەدات و ئاسی گرژییەکان کەمبکەنەوە”.
رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، “نێچیرڤان بارزانی لە راگەیەنراوێکی رۆژی پێنجشەممەی رابردوودا وتوویەتی پیاوانی ئاینی رۆڵێکی کاریگەریان هەیە لە پێدان و بڵاوکردنەوەی رۆحی لێبوردەی و هاوکاریی لەنێو خەڵکیدا، لە رێگەی وتارەکانیانەوە دەتوانن هەستی توڕەی و نیگەرانی لەنێو جەماوەردا کەمبکەنەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









