
بافڵ جەلال تاڵهبانى، سەرۆکی یهكێتیی نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
میدیاى فهرمى یهكێتى ئاشكرایكرد، لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەرجەم پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی له پهرلهمانى عێراق، کۆنگرەی یەکێتی جێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە بەغدا بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: “دوای ئەوەی چەند جارێک ویستمان خوێندنەوەی سێهەم بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخەینە کارنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە، بەڵام بەشێک لە پەرلەمانتاران رێگربوون، لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆکی یەکێتی هەفتەی رابردوو تایبەت بە کۆتاییهێنان بە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە گەیشتە بەغدا و لەگەڵ لایەنەکان کۆبووەوە”.
“لایەنە عیراقییەکانیش بەڵێنیان بە سەرۆکی یەکێتی دا لەڕێگای پەرلەمانتارەکانیانەوە پشتگیری پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بکەن، ئەمڕۆش کە پرۆژەکە خراوەتە کارنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە و چاوەڕوان دەکەین بە زۆرینەی دەنگ پەسەند بکرێت”، ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وادەڵێت.
وتیشی: “لە سێهەم رۆژی کۆنگرەی یەکێتی دا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا ئاگادار کردەوە کە پێویستە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا ئامادەبن، (چونکە پێیڕاگەیاندین بەپارێزگابوونی هەڵەبجەم لە کۆنگرەی یەکێتی پێ گرنگترە، بۆیە پێویستە سەرجەمتان لە پەرلەمان ئامادەبن)، ئێمەش لەسەر بڕیاری سەرۆک بافڵ سەرجەممان کۆنگرەی یەکێتیمان جێهێشتووە و گەڕاوینەتەوە بەغدا و لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بەشدار دەبین بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە”.
لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەند داواکارییەکی پێشکەش بە کابینەی نوێی عیراق کرد کە یەکێک لە داواکارییەکان بەڕەسمی ناساندی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بوو، لەوچوارچێوەیەشدا فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا، پڕۆژەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەیان خستە بەردەم سەرۆکایەتی پەرلەمان و خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆکرا، ئەمڕۆش کە بڕیارە خوێندنەوەی سێهەمی بۆ بکرێت چاوەڕوان دەکرێت بە هەوڵی سەرۆک بافڵ و فراکسیۆنی یەکێتی دەنگ بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









