كادیرێكى بزووتنهوه ههموو شتێكى لهسهر گرژیهكانى كهمێك لهمهوبهر ئاشكرا كرد

كامیل حاجى عهلى، سهركردهى بزووتنهوه و بهشێك لایهنگرانى باڵهكهى دواى بایكۆتكردنى كۆنگرهى 12 | فۆتۆ: میدیاى كامیل حاجى عهلى
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئهمڕۆ شهممه 30ى ئهیلول، بەهۆی زیادكردن و ئاڵوگۆڕكردنی چەند ناوێك بۆ ئەندامانی كۆنگرەی 12ی بزوتنەوەی ئیسلامی گرفت بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی ئەو حزبە دروستبووە، ئهندامى یهكێك له باڵهكانى ئهو حزبهش دهڵێت: “پێش دەستكردن بە كۆنگرە و چوونەژوورەوەی هۆڵەكە چەند ناوێك بۆ لیستی ئەندامانی كۆنگرە زیادكران بۆیه بایكۆتمان كرد”.
ئاری بەكر، یەكێك لە ئەندامانی بزوتنەوەی ئیسلامی لە باڵی كامیلی حاجی عەلی كهمێك لهمهوبهر بە SNNی راگەیاند، “ئێمە ئامادەی بەڕێوەچوونی كۆنگرەی 12ی بزووتنەوەی ئیسلامی بووین لە هۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی، بەڵام پێشدەستكردن بە كۆنگرە و چوونەژوورەوە هۆڵەكە 180 ناو بۆ لیستی ئەندامانی كۆنگرە زیادكران كە پێشتر ناویان لە لیستەكەدا نەبووە”.
ئەندامهكهى بزوتنەوەی ئیسلامی لە باڵی كامیلی حاجی عەلی ئهوهشى خستهڕوو، “ئێمە پێمانوایە كە ئەو ناوانە بە مەبەست زیادكراون و دەستی باڵی عیرفان عەلی عەبدولعەزیزی لەپشتە، بۆیە ئێمە ئەم پێشێلكارییە قەبوڵ ناكەین و چاوەڕێی هەڵوێستی كۆمسیۆنین بۆ ئەوەی بۆچوونی خۆی دەرببڕێت لەبارەی ئاڵوگۆڕكردن و زیادكردنی چەند ناوێك كە ئەندامی كۆنگرەی 12 نەبوون”.
SNNپەیوەندی بە ئەندامانی دیكەی كۆنگرە كرد لە باڵی عیرفان عەبودلعەزیز ئەوان جەخت لەوەدەكەنەوە، “هیچ گرفتێكیان نییە و هەركات دەرگای هۆڵی كۆنگرە بكرێتەوە دەچنەژوورەوە و دەنگ بە كاندیدەكەی خۆیان دەدەن و ئەو قسە و باسەشی لەلایەن ئەندامانی كۆنگرەی باڵی حاجی كامیل دەكرێت خۆیان لێی بەرپرسن”.
لە ڕۆژی 5ى شوباتى 2022، بزووتنەوەی ئیسلامی کۆنگرەی دوازدەی ئەنجامدا، بەڵام بەهۆی کێشە و سکاڵای باڵی کامیلی حاجی عەلییەوە، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کۆنگرەکەید. هاوكات رۆژی 11ى ئایارى 2023، لە شاری سلێمانی، باڵی کامیلی حاجی عەلی لەناو پارکێکدا کۆنگرەی 12ی بزوتنەوەیان ئەنجامدا و لە بەرانبەر عیرفان عەبدولعەزیزدا، کامیلی حاجی عەلى-یان وەکو ڕابەر ناساند و بەیعەتیان پێدا و لەدوای ئەوە ململانێی هەردوو باڵەکە ئاستێکی تووندتری وەرگرت و بارگرژییەکانی نێوانیان زیاتر بوو.
بەهۆی ئەوەی کە بەپێی یاسای پارتە سیاسییەکان له ههرێمى كوردستان نابێت دوو حیزب بە یەک ناوەوە هەبێت، ئهمڕۆ شەممە بە چاودێری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، کۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسڵامی بە بەشداری لایهنگرانى هەردوو باڵەکە ئەنجام دەدرێت.
بههۆى کامیلی حاجی عەلی و عیرفان عەبدولعەزیز لە لایەن گروپ و باڵەکانیانەوە کاندیدن بۆ رابەری بزووتنەوە و پێدەچێت ململانێیەکی تووند و سەخت لە نێوان هەردوو باڵەکەدا سەر هەڵبدات و بە ئاسانی پرسی یەکلاکردنەوەی ڕابەر بەڕێوە نەچێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









