
دیمهنى كادیرانى بزووتنهوهى ئیسلامى پێش چوونهژوورهوه بۆ ناو هۆڵى كۆنگرهى 12ى حزبهكهیان | فۆتۆ: میدیاى بزووتنهوه
SNN
بههۆى تهواو نهبوونى رێژهى یاسایی كه بریتیه له ههزار + 1 كۆنگرهى بزووتنهوهى ئیسلامى كوردستان كۆتایی هات، بهپێى زانیارییهكانى SNN، “كۆنگرهكه دواخراوه بۆ 10 رۆژى تر بههۆى ئهوهى 24 كهسى كهم بووه بۆ گهیشتن به رێژهى یاسایی”.
بهپێى زانیارییەكانی SNN كە لەناو هۆڵی كۆنگرهى بزوتنەوەی ئیسلامی دەستیكەوتوون، “بەهۆی ئامادەنەبوونی ژمارەی یاسایی ئەندامانی كۆنگرە كە دەبوو هەزار + 1 ئەندام ئامادەبن، بەڵام ئەو ژمارەیە ئامادەنەبوو بۆیە بە بڕیاری لیژنەی باڵای سەرپەرشتی كۆنگرە كە لەلایەن كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرپەرشتی دەكرێت كۆتایی بە كۆنگرەی ئەمڕۆ هات و بڕیاردر ا لە 10 رۆژی داهاتوودا كۆنگرە ببەسترێت”.
بهپێى زانیارییەكانی SNN، “ئەمڕۆ ژمارەی یاسایی ئامادەبووان 24 ئەندامیان كەمبووە بۆ ئەوەی بگەنە رێژەی یاسایی، بەڵام ئەو ژمارەیە بەردەست نەبووە بۆیە لە دوای 10 رۆژی دیكە و بەگوێرەی یاسای كۆمیسیۆن بە ئامادەبوونی تەنها 250 ئەندام دەتواندرێت كۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەبچێت و كۆتایی بە ململانێی دوو باڵەكەی بزوتنەوە بێت”.
ئهمڕۆ شهممه 30ى ئهیلول، بەهۆی زیادكردن و ئاڵوگۆڕكردنی چەند ناوێك بۆ ئەندامانی كۆنگرەی 12ی بزوتنەوەی ئیسلامی گرفت بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی ئەو حزبە دروستبووە، ئهندامى یهكێك له باڵهكانى ئهو حزبهش دهڵێت: “پێش دەستكردن بە كۆنگرە و چوونەژوورەوەی هۆڵەكە چەند ناوێك بۆ لیستی ئەندامانی كۆنگرە زیادكران بۆیه بایكۆتمان كرد”.
لە ڕۆژی 5ى شوباتى 2022، بزووتنەوەی ئیسلامی کۆنگرەی دوازدەی ئەنجامدا، بەڵام بەهۆی کێشە و سکاڵای باڵی کامیلی حاجی عەلییەوە، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کۆنگرەکەید. هاوكات رۆژی 11ى ئایارى 2023، لە شاری سلێمانی، باڵی کامیلی حاجی عەلی لەناو پارکێکدا کۆنگرەی 12ی بزوتنەوەیان ئەنجامدا و لە بەرانبەر عیرفان عەبدولعەزیزدا، کامیلی حاجی عەلى-یان وەکو ڕابەر ناساند و بەیعەتیان پێدا و لەدوای ئەوە ململانێی هەردوو باڵەکە ئاستێکی تووندتری وەرگرت و بارگرژییەکانی نێوانیان زیاتر بوو.
بەهۆی ئەوەی کە بەپێی یاسای پارتە سیاسییەکان له ههرێمى كوردستان نابێت دوو حیزب بە یەک ناوەوە هەبێت، ئهمڕۆ شەممە بە چاودێری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، کۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسڵامی بە بەشداری لایهنگرانى هەردوو باڵەکە ئەنجام دەدرێت.
بههۆى کامیلی حاجی عەلی و عیرفان عەبدولعەزیز لە لایەن گروپ و باڵەکانیانەوە کاندیدن بۆ رابەری بزووتنەوە و پێدەچێت ململانێیەکی تووند و سەخت لە نێوان هەردوو باڵەکەدا سەر هەڵبدات و بە ئاسانی پرسی یەکلاکردنەوەی ڕابەر بەڕێوە نەچێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









