بە دابەشكردنی دوو مووچەی دیكە مامۆستایان دەگەڕێنەوە بۆ هۆڵەكانی خوێندن

مووچە
SNN-عەلی حەمەسەعید
لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ شەممە لە هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی تەمووزی مامۆستایان دابەشكرا، بەڵام بەوتەی ئەندامانی دەستەی داكۆكی لە مافی مامۆستایان و فەرمانبەران بەدابەشكردنی تەنها مووچەیەك كۆتایی بە بایكۆت ناهێنن و بەردەوامدەبن لە بایكۆت تا ئەوكاتەی دوو مووچەی دیكە وەردەگرن.
نازم محەمەد، یەكێك لە ئەندامانی دەستەی داكۆكی لەمافی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: وەك ئەوەی پێشبینیمانكرد ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەیەك دەنگ مامۆستایانی ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین دووپاتی ئەوەیانكردەوە كە بەردەوام دەبن لە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن بە دابەشكردنی تەنها مووچەیەك بایكۆت ناشكێنن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو مووچەیەی ئەمڕۆ وەرمانگرتووە تەنها بەشی ئەوەدەكات بیدەینەوە بە قەرزی چەند مانگی ڕابردوو، بۆیە مەرجی مامۆستایان بۆ دەستكردنەوە بە دەوام دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی هەشت و نۆیە بە پێچەوانەوە مامۆستایان بەدەوامدەبن لە بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن.
ئەو ئەندامەی دەستەی داكۆكی لە مافی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، حكومەتی هەرێم بە بەرپرس دەزانین لەیو دۆخەی ئێستا هاتووەتە ئاراوە چونكە حكومەتی هەرێم بۆخۆی گرفت دروستدەكات لەوەی كە ڕێگرە میلاكی مامۆستایانی هەرێم بگوازرێتەوە بۆ سەر حكومەتی عێراقی بۆیە دەبێت حكومەتی هەرێم بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشبكات بۆ ئەوەی كۆتایی بە بایكۆت بهێندرێت.
هەر ئەمڕۆش شەممە، دڵشاد میرانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەیاننامەی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی خوێندەوە و ئەنجامی سەردانەکەیان بۆ بەغدا خستەڕوو، ڕایگەیاند: ” ڕۆژی سێشەممە 26 ئەیلوول سەردانی بەغدامان کرد بۆ بینینی قەیس خەزعەلی، لە میانی سەردانەکەدا کێشەکانی مامۆستایان، وانەبێژان، فەرمانبەران و خانەنشینان بە وردی خرانەڕوو، لە دیدارەکەدا شێخ قەیس خەزعەلی بەڵێنیدا چیتر ڕێگە نادەن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوابکەوێت و دەبنە بەرگریکاری فەرمانبەرانی هەرێم”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








