“گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم ڕێگرن لەبەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت”

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە شەش مانگ بەسەر ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان، تا ئێستا هیچ ئەگەرێك نییە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم، شارەزایەكی بواری گرێبەستە نەوتییەكانیش ئاماژە بەوەدەكات لەپاڵ هۆكارە سیاسییەكان هۆكاری یاسایی هەن كە ڕێگرن لەبەردەم دووبارە دەستپێكردنەوەی نەوتی هەرێم كە سەرەكیترینیان جۆری گرێبەستە نەوتییەكانە.
عوسمان محەمەد، ئابوری ناس و شارەزا لە بواری گرێبەستە نەوتییەكان بە SNN-ی ڕاگەیاند: ژمارەیەك هۆكاری سیاسی و یاسایی رێگرن لەبەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی توركیاوە، یەكێك لە هۆكارە یاساییەكانیش ئەو گرێبەستە نەوتییانەن كە حكومەتی ھەرێم لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكان ئەنجامی داون.
ئاماژەی بەوەشكرد، گرێبەستە نەوتییەكانی حكومەتی هەرێم، پێچەوانەی یاساكانی حكومەتی فیدراڵە، هاوكات كۆمپانیاكانی نەوتی هەرێمیش نایانەوێت گۆڕانكاری لەو گریبەستانە بكرێت كە لەگەڵ حكومەتی هەرێم واژۆیان كردووە بۆ دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت، ئەوەش هێندەی دیكە گرفتەكانی قورستركردووە، بۆیە وەزارەتی نەوتی عێراق كاردەكات بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەك و چارەسەركردنی ئەو كێشەیە.
ئەو شارەزایەی بواری گرێبەستە نەوتییەكان ئەوەشی خستەڕوو، مانەوەی ئەم دۆخە بە ڕاگرتنی نەوتی هەرێم لەبەرژەوەندی هیچ لایەكدا نییە، چ لایەنی هەرێمی كوردستان یاخود عێراق و وڵاتانی دەرەوەش، چونكە بەهۆی راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێم، پشكی عێراق بەگوێرەی رێككەوتنامەی ئۆپیك پڵەس كەمیكردووە و جگە لەوەش رۆژانە ملیۆنان دۆلار زیان بە ئابوری عێراق دەگەیەنێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









