
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە میسر
SNN-
ھەڵبژادنی سەرۆکایەتی میسر دەستیپێکرد و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و پێشبینیش دەکرێت عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی ئەو وڵاتە سەرکەوتن بەدەستبھێنێتەوە.
بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی میسر چوار کاندید کێبڕکێ دەکەن، عەبدولفەتاح سیسی لە ساڵی 2014ەوە سەرۆکی میسرە و لە ساڵی 2018-دا بە بەدەستھێنانی 97%ی دەنگەکان بۆ ویلایەتی دووەمی سەرۆکایەتی سەرکەوتنی بەدەستھێنایەوە و بە پێی راپرسییەکانیش کە میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردووەتەوە چاوەڕواندەکرێت ئەمجارەش سەرکەوتن بەدەستبهێنێتەوە.
هەروەها فەرید زەھران سەرۆکی پارتی میسری دیموکراتییە، کە نوێنەرایەتی رەوتی چەپڕەوی ناوەڕاست دەکات، عەبدولسەند یەمامە سەرۆکی حزبی وەفدی لیبرالی و حازم عومەر سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری سێ کاندیدی دیکەی پڕۆسەکەن.
بەپێی ئاماری دەستەی نیشتمانی ھەڵبژاردنەکان لە میسر، لە کۆی 104 ملیۆن دانیشتووی وڵاتەکە، نزیکەی 67 ملیۆن ھاووڵاتی میسری کە تەمەنیان لەسەروو 18 ساڵەوەیە مافی دەنگدانیان ھەیە، بڕیارە رۆژی 18ی ئەم مانگەش ئەنجامەکان رابگەیەندرێت، ئەگەر ھیچ کام لەکاندیدەکانیش زۆرینەی دەنگیان بەدەستنەھێنا، ھەڵبژاردنەکە دەچێتە خولی دووەمەوە و لە سەرەتاکانی ساڵی داھاتوو بەڕێوەدەچێت.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









