یەكێتی دەنگەكانی لە پارێزگای نەینەوا زیاد دەكات و بڕیاری تاكە حزبی كۆتایی دێت

ئاراس محەمەد ئاغا، لێپرسراوی مەڵبەندی بادینانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا ئاماژە بەوەدەكات لەم هەڵبژاردنەی ئەنجومەنی پارێزگاكان یەكێتیی نیشتمانی كوردستان دەنگەكانی بەڕێژەیەكی زۆر بەرچاو زیاد دەكات و مۆدێلی بڕیاری زۆرینە و تاكەحزبی كۆتایی پێدێنێت بەجۆرێك پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی لەپارێزگای نەینەوا دەبێت بە تەوافقی بێت.
ئاراس محەمەد ئاغا، سەرۆكی هاوپەیمانی یەكێتیی خەڵكی نەینەوا بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ نزیك بوونەوە لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە سنوری پارێزگای نەینەوا بەڕێژەیەكی زۆر بەرچاو زیاد دەكات ئەگەر نەبینە لیستی دووەم ئەوا لەڕیزبەندی سێیەم دەبین بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگی دەنگدەرانی نەینەوا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی ئەم هەڵبژاردنە لە هەڵبژاردنەكانی دیكە جیادەكاتەوە ئەوەیە كە زۆربەی ئەو حزبانەی لە هەڵبژاردنەكانی پێشووتر دەنگی زۆریان بەدەستهێناوە و پۆست و پلەكانی پارێزگاكەیان لەبەرژەوەندی خۆیان قۆرخكردبوو ئەمجارە زۆرینەی دەنگەكانیان لەدەستدەدەن و لەبەرامبەردا یەكێتی دەنگەكانی زیاد دەكاتی و كۆتایی بە قۆرخكاری دێنێت.
سەرۆكی هاوپەیمانی یەكێتیی خەڵكی نەینەوا، ئەوەشی خستەڕوو،پێكهێنانی حكومەتی خۆجیی لەپارێزگای نەینەوا دەبێت بە تەوافقی بێت چونكە مۆدیلی زۆرینە و بڕیاری تاكە حزبی كۆتایی دێت و كورسیەكان كە ژمارەیان 26 كورسییە دەبێت لە نێوان 10 قەوارە و هاوپەیمانی سیاسی دابەشبكرێن، كە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە پارێزگای نەینەوا بە هاوپەیمانی خەڵكی نەینەوا بە ژمارە 134بەشداری هەڵبژاردنەكەی كردووە و هاوپەیمانێتییەكە 52 كاندیدی هەیە كە كەسانی پسپۆڕ و شارەزان لە بوارە جیاوازەكاندا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









