“لە ساڵی داهاتووەوە هەر خێزانێک پسوڵەکەی نەکاتە ئەلیکترۆنی بەشە خۆراکەکەی دەبڕدرێت”

بریکارێکی خۆراک
SNN-
بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند، بڕیارە ساڵی نوێ پرۆسەی بەئەلیکترۆنی کردنی پسوڵەی خۆراک لە هەولێر دەست پێبکات و پێویستیشە لەماوەی دیاریکراودا هاوڵاتیان سەردان بکەن و پسوڵەکەیان بە ئەلیکترۆنی بکەن ئەگەرنا بەشەخۆراکەکانیان دەبڕدرێت.
سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی هەولێر رایگەیاندووە، بڕیار بوو مانگی ئاب لە هەولێر پسووڵەی خۆراک بکرێتە ئەلیکترۆنی، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی ئەلیکترۆنییەوە کارەکان ڕاگیران و نەتوانرا لە کاتی دیاریکراودا جێببەجێ بکرێت.
دەشڵێت:”تا ئێستا کارەکانی گۆڕینی پسوڵەتی خۆراک لە پێنج پارێزگای عێراق تەواو بوون ئەو پارێزگایانەش بریتین لە بەغدا، نەجەف، میسان، کەربەلا و دهۆک هەروەها حکومەتی عێراق لایەنی بەرپرسی لە هەرێم ئاگادار کردووەتەوە کە بڕیارە ساڵی نوێ پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک دەستپێبکات. پێشبینی دەکەین لە هەولێر بکەوێتە هاوینی 2024.
ئەوەش لەکاتێکدایە، 488 هەزار و 789 خێزان لە هەولێر پسووڵەی خۆراکیان هەیە و بۆ هەر پارێزگایەک دوو مانگ دیاری دەکرێت بۆ ئەوەی لەوماوەیەدا پسوڵەکانیان بە ئەلیکترۆنی بکەن.
هاوکات، هێشتا لە پارێزگای سلێمانی پڕۆسەکە دەستیپێنەکردووە و چاوەڕوانی حکومەتی عێراقن بۆ دیاریکردنی کاتی دەستپێکردنی پرۆسەکە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









