
دیمهنێك له لافاو له شارى ههولێر | فۆتۆ: SNN
SNN-
شارەزایەکی کەشناسی ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانی بەلێزمە و بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، لەکاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ شەو بەھۆی درێژبوونەوەی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور بۆ سەر ناوچەکانمان ئاسمانی ھەرێم بەزۆری دەگۆرێت بۆ ھەوری تەواو و لەناوچەکانی رۆژئاوای عێراق و سنوری پارێزگای دھۆک و ئیدارەی زاخۆ لەکاتی جیاوازدا ئەگەری دروستبوونی ھەورە بروسکە و تاوە باران بەرێژەی جیاواز ئەبێت لەناوچەکانی دیکەدا ئەگەری نمە باران لەھەندێک کاتدا ئەبێت و کاریگەری ئەم ناسەقامگیرییە تا بەرەبەیانی سبەی سێشەمە 12/12/2023 بەردەوامی ئەبێت.
دەشڵێت:” بۆ سبەی ئاسمانی ھەرێم بەدرێژای کاتەکان ھەوری تەواو ئەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لەکات و شوێنی جیاوازدا و پلەکانی گەرما بەرێژەی 1 تا 2 پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت و خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت 5-15کم/ک لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە”.
هەروەها، سبەی شەو کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکەی دەریای سوور لەسەر ناوچەکانمان چالاک ئەبێتەوە و بارانبارین لەزۆربەی ناوچەکان دەستپێدەکاتەوە بەرێژەی مامناوەند و رۆژی چوارشەمە 13/12/2023 چەقی کاریگەری ئەم شەپۆلە ئەبێت بەتایبەت لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بە شێوەی بارانی بەردەوام و ھەندێک کات ھەورە بروسکە و لێزمە باران لەناوچەکانی دیکەشدا ئەگەری بارانی باش و مامناوەند ئەبێت ، لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاویە بەرزەکاندا و نزمبوونەوەی زیاتر لە پلەکانی گەرما.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









