په‌یامێكى تووند له ئێرانه‌وه له‌باره‌ى هێرشه‌كانى هه‌ولێر

وێنه‌یه‌ك له ماڵى سه‌رمایه‌رداى هه‌ولێر، پێشڕه‌و دزه‌یی كه بووه ئامانجى مووشه‌كه‌كانى ئێران | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ى ئێمه بۆسه‌ر هه‌ولێر باره‌گاى مۆسادى كردووه‌ته ئامانج، وتیشى: “ئێمه عێراقمان به ئامانج نه‌گرتووه و رێككه‌وتنمان هه‌یه له‌سه‌ر لێدان له گروپه تیرۆریستیيه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ى كانونى دووه‌م، حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌میانى به‌شداریكردنى له پانێڵكى گفتوگۆ كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس فه‌رید زه‌كه‌ریا به‌ڕێوه‌ده‌برا له لوتكه‌ى ئابووری جیهان له داڤۆس باسى هێرشه‌كانى سه‌ر هه‌ولێرى كرد و وتى: “ئێمه عێراقمان له هێرشه‌كاندا نه‌كردووه‌ته ئامانج، به‌ڵكو باره‌گاى مۆساد (ئاژانسى هه‌واڵگريى ئیسرائیل)مان كردووه‌ته ئامانج”.
له‌باره‌ى به‌زاندنى سه‌روه‌رى خاكى عێراق، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌روه‌رى خاكى عێراقمان نه‌به‌زاندووه، به‌ڵكو رێزمان لێگرتووه، ئه‌وه‌شى په‌یوه‌ندى به گروپه تیرۆریستیه‌كانه‌وه هه‌یه ئێمه رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه بۆ لێدان له‌و گروپانه”.
به وته‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، “هێرشه‌كانى سه‌ر هه‌ولێر هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى نییه به گرژیه‌كانى غه‌ززه و شه‌ڕى حه‌ماس و ئیسرائیل”.
حسێن ئه‌میرعه‌بدوڵاهیان به به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا باسى له‌وه‌شكرد، “هه‌بوونى ئیسرائیل له هه‌رێمى كوردستان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر خه‌ڵكى ئێران”.
به وته‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، “ئه‌و هێرشه‌ى كه كردویانه له چوارچێوه‌ى به‌رگرییكردن بووه له خۆیان”، جه‌ختیش له‌وه‌ده‌كاته‌وه، “پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم سنووره‌كانى خۆى بپارێزێت”.
شه‌وى 15ى كانونى دووه‌م، وڵاتى ئێران به 10 مووشه‌كى فاتیح 110 هێرشى كرده سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، پێنج مووشه‌كیان به‌ر ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری شارى هەولێر کەوتن، له ئه‌نجامدا ئه‌و سه‌رمایه‌داره و کچێکی به‌ناوى ژینا کە هێشتا تەمەنی نەبووەتە یەک ساڵ، لەگەڵ هاوڕێیەکی بەناوی کەرەم میخائیل كه لەدایکبووی ساڵی 1981 و خاوەنی کۆمپانیای ئەلڕەیانە بۆ هاورده‌كردنى كه‌لوپه‌لى كاره‌بایی گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى گیانله‌ده‌ستدانى كارگوزارێكى ماڵه‌كه كه تاوه‌كو ئێستا ته‌رمه‌كه‌ى نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و بریندار بوونى هاوسه‌ر و دوو منداڵى تر‌ى ئه‌و سه‌رمایه‌داره.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









