
ئاڵاى پاكستان | فۆتۆ: Waleed Aziz
SNN
پاكستان باڵیۆزى خۆى له ئێران كشانده‌وه و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ى ئێران كردویه‌تى قبوڵنه‌كراوه.
دوێنێ سێشه‌ممه 17ى كانونى دووه‌م، ئێران به مووشه‌ك ناوچه‌ى به‌لوچستانى له پاكستان بۆردومان كرد. به‌پێى ئاماره‌كانى حكومه‌تى پاكستان به‌هۆى هێرشه‌كه‌وه، “دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌پێ زانیارییه‌كانى حكومه‌تى ئێران ، “ئامانجيان له مووشه‌كبارانه‌كه بریتیه له به‌ئامانجگرتنى چه‌ند گروپێكى ئیسلامى تووندئاژۆ كه له‌و ناوچه‌یه‌ن”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، پاكستان هه‌ڵوێستى فه‌رمى خۆى راگه‌یاند و له‌و باره‌یه‌وه مومتاز زه‌هیرا، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى پاكستان كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند، “هێرشه‌كه‌ى ئێران بۆسه‌ر پاكسان پێشێلكردنى سه‌روه‌رى خاكى پاكستانه و هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت”.
وتیشى: “ئه‌وه‌ى ئێران به‌رامبه‌ر ئێمه كردنى مایه‌ى قبوڵكردن نییه”.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى پاكستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “بڕیارمانداوه به كشانه‌وه‌ى باڵیۆزه‌كه‌مان له ئێران وه‌ك هه‌ڵوێستێك به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ى كه كراوه‌ته‌سه‌رمان”.
به وته‌ى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى پاكستان، ” له داهاتوودا هه‌ڵوێستى تر له‌باره‌ى هێرشه مووشه‌كیيه‌كه‌ى ئێران وه‌رده‌گرن”.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









