ھەفتەی داھاتوو ھەمواری یاسای بودجەی 2024 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت

SNN
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو ئەنجومەنی وەزیران ھەمواری یاسای بودجەی 2024 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات.
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ھەمواری یاسایی بوودجەی ساڵی 2024 دەخرێتەروو و تاوتوێی ئەو بڕگە و ماددانەی یاساکە دەکرێت، کە پێویستییان بە ھەموارکردنەوەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، ھەفتەی داھاتوو ئەنجومەنی وەزیران دوای کۆبوونەوەکە ھەمواری یاسای بوودجەی ساڵی 2024 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات بۆ پێداچوونەوە و دواتر پەسەندکردنی.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









