“توشبوونی منداڵان بە پەتا كەمبووەتەوە، بەڵام لە دەرەوەی نەخۆشخانە چارەسەری هەڵە وەردەگرن”

نەخۆشخانەی جهمال ئهحمهد ڕهشیدى منداڵان لە سلێمانی | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد تایبەت بە نەخۆشییەكانی منداڵانە لە سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ساڵی 2023 بەراورد بە ساڵی ڕابردووتر حاڵەتەكانی توشبوونی منداڵان بە پەتا كەمبووەتەوە و لە ئێستاشدا بارودۆخەكە تەواو جێگر بووە و توانیومانە زاڵببین بەسەر بارودۆخەكەدا، بەڵام لەدەرەوەی نەخۆشخانە منداڵان چارەسەری هەڵەوەردەگرن.
د.پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد تایبەت بە نەخۆشییەكانی منداڵان لە سلێمانی بە SNNی رایگەیاند: توشبوونی منداڵان بە پەتا جۆراو جۆرەكان ساڵانە ژمارە و ئاماری جیاواز تۆماردەكرێت، بەڵام حاڵەتەكانی پەتا لە ناو منداڵاندا لە ساڵی 2023 بەراورد بە ساڵی رابردووتر كەم بۆتەوە و بارودۆخەكە جێگیرتربوو، هاوكات ئاسانتر توانیمان زاڵ بین بەسەر داخڵبوونی نەخۆش و چارەسەركردنی منداڵاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لە ساڵی ڕابردوو لە رووی دەرمان و بێدی نەخۆشەوە باش بووین چونكە لۆدێكی زۆرمان لەسەر نەبوو، توانیومانە چارەسەری پێویست و شایستە پێشكەش بە منداڵان بكەین لە ئێستاشدا دۆخەكە تەواو لە ژێركۆنترۆڵدایە، بەڵام ئەوەی بۆ ئێمە بووەتە گرفت ئەوەیە لە دەرەوەی نەخۆشخانە منداڵان چارەسەری هەڵە بە منداڵان دەدرێت ئەوەش وادەكات منداڵان زیاتر ڕووبەڕووی گرفتی تەندروستی ببنەوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال تایبەت بە نەخۆشییەكانی منداڵان لە سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە منداڵ پزیشكی پسپۆڕی منداڵان چارەسەری بكات هەندێك جار دەوترێت حاڵەتەكە توند نییە و پێویست بە پزیشك ناكات، بەڵام زۆرجار كێشەكە لێرەوە دەست پێدەكات كە دەرمانی دەرەوە وەرەگرێت و بەكاریدەهێنێت و كاریگەری لاوەكی لەسەر دروست دەكات لەبری ئەوەی چارەسەری بكات گرفتی زیاتری ڕووبەڕوو دەكاتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









