
وێستگه‌یه‌كى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با | فۆتۆ: Emerging-Europe
SNN
بریكارى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیيهكانى حكومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با و غاز له كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر گه‌یشته‌وه ئاستى ئاسایی خۆیی، ده‌شڵێت: “هیچ فه‌رمانبه‌رێكى كێڵگه‌كه به‌هۆى هێرشه مووشهكیيهكهوه كاره‌كه‌ى به‌جێنه‌هێشتووه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ى كانونى دووه‌م، ئه‌حمه‌د موفتى، بریكارى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند، “ئه‌و هێرشه‌ى كراوه‌ته‌سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر له چه‌مچه‌ماڵ زیانێكى ئه‌وتۆى نه‌بووه. زۆر سوپاس بۆ كارمه‌نده‌كانى كێڵگه‌كه كه له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا توانیان كاره‌كان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن و دۆخى به‌رهه‌مهێنانى غاز له‌نێو كێڵگه‌كه بگه‌ڕێته‌وه ئاستى ئاسایی خۆى”.
له‌باره‌ى ئاسایی بوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له غازى كێڵگه‌كه؟ ئه‌حمه‌د موفتى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “له ئێستادا به‌رهه‌مهێنانى غاز و به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باش له غازى كێڵگه‌كه گه‌یشتووه‌ته‌وه ئاستى ئاسایی خۆى”.
له وه‌ڵامى ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى كه باس له‌وه ده‌كات، به‌شێك له كارمه‌ندانى كێڵگه‌كه كاره‌كه‌یان به‌جێهێشتبێت به‌هۆى هێرشه مووشهكیيهكانهوه؟ بریكارى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “ئه‌م بابه‌ته دووره له راستیه‌وه و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى كێڵگه‌كه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ى خۆیانن”.
به وته‌ى ئه‌حمه‌د موفتى، “لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى كۆرمۆر كه به فه‌رمانى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق پێكهێنراوه سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ن و كه كاره‌كه‌یان كۆتایی هات ئه‌نجامه‌كه‌ى بڵاوده‌كرێته‌وه”.
شەوی 25ى كانونى دووه‌م، هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازى کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، بەهۆی هێرشەکەوە کۆگایەکی هەڵگرتنی سووتەمەنی ئاگرى گرت. وەزارەتی کارەباى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە راگەیەندراوێکدا له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌وه رایگه‌یاند، “كاتژمێر 10:22 خولەک لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر ئاگرێک کەوتووەتەوە، و لەپێناو سەلامەتیی کارمەندان و كێڵگەكە هەناردەكردنی غاز بۆ سەرجەم وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا و بووە هۆی كەمبوونەوەی زیاتر لە 2800 مێگاوات كارەبا”.
كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر، “50%ى كۆى غازى هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌مده‌هێنێت” به وته‌ى ئه‌حمه‌د موفتى، بریكارى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان. به‌رهه‌مى رۆژانه‌ى دابه‌شده‌بێت به‌سه‌ر سێ جۆردا كه بریتین له، 14 هه‌زار به‌رمیل کۆندێن سەیت، 1100 ته‌ن غازى (LPG)ى ماڵان و 440 ملیۆن پێ سێ جا غاز بۆ كاره‌با.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








