زیاتر لە سێ‌ مانگە چارەنوسی ڕۆژنامەنوسیك نادیارە كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی دهۆكەوە دەستگیركراوە

0
383

SNN-عەلی حەمە سەعید

ماوەی زیاتر لە سێ‌ مانگە ڕۆژنامەنووسێك لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی دهۆكەوە دەستگیركراوە و بە وتەی پارێزەری ئەو ڕۆژنامەنوسەش تائێستا هێزە ئەمنییەكان ڕێگەیان نەداوە چارەنوس و شوێنی زیندانیكردنی ئەو ڕۆژنامەنوسە بزانن ئەوەش دوای ئەوەی تائێستا زیاتر لە 10 جار هەوڵی بینینی ئەو ڕۆژنامەنوسەیان داوە، بەڵام لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی دهۆكەوە رێگریان لێدەكرێت بیبینن.

نەریمان ئەحمەد، یەكێك لە پارێزەرانی ڕۆژنامەنوس (سلێمان ئەحمەد) بە SNNی ڕاگەیاند: “ماوەی زیاتر لە سێ‌ مانگە ڕۆژنامەنوس (سلێمان ئەحمەد) لە دەروازەی فیشخاپور لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی دهۆكەوە دەستگیركراوە، دوای شەش ڕۆژ لە بێسەروشوێنكردنی لەژێرفشاردا هێزە ئەمنییەكان ئەوەیان ئاشكراكرد كە لەلایەن ئەوانەوە دەستگیركراوە، بۆیە ئێمە تیمێكی پارێزەرانمان پێكهێنا و سەردانی ئاسایشی لێكۆڵینەوەی دهۆكمان كرد، دادوەری ئاسایش بڕیاریدا كە چاومان بە و ڕۆژنامەنوسە بكەوێت لە زیندان، بەڵام دوای ئەوەی سەردانی ئاسایشی دهۆكمان كرد و پێیاین راگەیاندیین كە ئەو ڕۆژنامەنوسە لای ئێمە دەستگیرنەكراوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئیمە لەهەوڵەكانمان بەردەوامبووین لەماوەی ئەم سێ‌ مانگەدا زیاتر لە 10 جار سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەكانی دهۆكمان كردووە بۆ ئەوەی بتوانین لە نزیكەوە چاومان بەو ڕۆژنامەنوسە بكەوێت و لە ڕەوشی تەندروستی بكۆڵینەوە، سەرەڕای ئەوەی دادوەر بڕیاری دادوەرمان پێیە بۆ ئەوەیی چاومان بەو ڕۆژنامەنوسە بكەوێت، بەڵام تا ئیستا ڕێگریمان لێكراوە و شوینی سلێمان ئەحمەد بەنادیاری ماوەتەوە.

ئەو پارێزرەی ڕۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی مادەی ماددەی 19ی دەستوری عێراق تاوانبار دوای ماوەیەكی كەم دەبێت پارێزەری خۆی هەبێت، ئەوان پێشێلی دەستوری عێراقییشیان كردوە و دادوەریش ئەوەی پێ ڕاگەیاندوین كە وتی، تا ئێستا سلێمان ئەحمەد نەهاتوەتە بەردەم دادوەر، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت، تا ئێستا ئەو ڕۆژنامەنوسە هیچ دانپێدادانێكی نییە و بێتاوانە، بەڵام نازانین بەپێی چی ماددەیەك لە ناو زیندان هێڵدراوەتەوە و ناهیڵدرێت چارەنووسی ئاشكرا بكرێت.

لە چوار ساڵی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی هەولێر و بادینان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر و دوای ئاراستە کردنی تۆمەتی قورس سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە، بەوهۆیەوە حکومەتی هەرێم لەلایەن رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی داکۆکیکار لە مافی رۆژنامەنووسان و ئازادی رادەربڕین رووبەڕووی رخنەی توند بووەتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this