
SNN-
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانى راگەیاند، بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە مانیان گرتووە مامەڵەی هیچ کەسێک رایی نەکراوە
ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانى رایگەیاند، ئەمڕۆ کارمەندەکان نەچوونەتە شوێنەکانى خۆیان و تەنیا لە هۆڵەکە دانیشتوون، هیچ هاووڵاتییەکیشمان نەکردوەتە ژوورەوە بۆ ئەوەى کێشە گەورە تر نەبێت، خەڵکێکی زۆریش لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتى کۆبوونەتەوە، لە هەوڵیی چارەسەرکردنى دۆخەکەین، چونکە مووچە بۆ هەمومان وەکو یەکە و تەنیا هاتووچۆ نییە.
راشگەیاند، ئێستا نزیکەى 2 هەزار کەس لەبەردەم دەرگا وەستاون، ئەوانە زۆبەی ئەو هاوڵاتییانە فەرمانبەر و مووچەخۆری بێموچەن، هاووڵاتی فەقیرە چی بکات، هیچ تاوانێکی ئەوی تێدا نییە، بۆیە سزادانى هاووڵاتی شتێکی باش نییە.
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانى، دەشڵێت:”ئێستا لە هەوڵی چارەسەرکردنى کێشەکەدان بۆ ئەوەى کارمەندەکان بچنەوە سەر کارەکانى خۆیان”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









