لەبارەی پێكهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوكەوە، یەكێتی چاوەڕێی وەڵامی پارتییە

قهڵاى کەرکوک | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێزو ئیرادەمانە لە كەركوك ئاماژە بەوەدەكات، وەك یەكێتی ئامادەین لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەكان دەستبكەین بە گفتوگۆو كۆبوونەوە لەبارەی پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگا و دەستبەكار بوونی حكومەتی خۆجێی، بۆ ئەو مەبەستەش داوامان لە پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە پێكەوە كۆبینەوە و لەسەر ناوچەكانی كەركوك و خانەقین و نەینەوا گفتووگۆبكەین، بەڵام هێشتا وەڵام نەدراوینەتەوە.
رێبوار تەها، سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێزو ئیرادەمانە، بە SNNی ڕاگەیاند: لەدوای پەسەندكردنی كاندیدە دەرچووەكانی ئەنجومەنی پارێزگا و خواردنی سوێندی یاسایی لەبەردەم دادوەر، ئەوكات دەبێت بەتەمەنترین كاندیدی دەرچووی ئەنجومەنی پارێزگا سەرۆكایەتی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی پارێزگا بكات تا ئەوكاتەی لایەنە سیاسییەكان ڕێكدەكەوین لەسەر پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی و دەستبەكار بوونی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لەیەكێتی نیشتمانی كوردستان هەمیشە باوەڕمان بە گفتوگۆو پێكەوە كاركردن هەبووە لە پێنا بەرژەوەندی باڵای گەلەكەمان، بۆ ئەومەبەستەش هەنگاوی یەكەممان گفتوگۆكردن بووە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەوەی بگەینە ڕێككەوتن لەسەر پێكەوە كاركردن بەتایبەت لە كەركوك و خانەقین و پارێزگاكانی دیكە، بەڵام تا ئێستا لەلایەن پارتییەوە وەڵام نەدراوینەتەوە و چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین.
سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هیزوئیرادەمانە ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەو پۆستە بە مافی كورد و لە نێو كوردیشدا بە مافی یەكێتی دەزانین چونكە زۆرترین كورسی ئەنجومەنەكەی بەدەستهێناوە، بەڵام لەگەڵ لایەنی عەرەبی و توركمانیش هەوڵی جدیمان بۆ ئەوەیە بەتەوافق ڕێككەوتن لەسەر پۆستەكان لەنێوان پێكهاتەكانی كەركوك بكرێت، نامانەوێت بە كێشمەكێش و ململانێ دەست پێبكەین، دەمانەوێت تەوافق هەبێت و ببێتە مایەی خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كەركوك.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









