“ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سوێندی یاسایی دەخۆن”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی دەرچووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاماژە بەوەدەكات سبەی سەرجەم ئەندامە دەرچووەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەسەرجەم فراكسیۆنەكان دەچینە دادگای كەركوك بەمەبەستی سوێندخواردنی یاسایی و دەستبەكاربوونمان وەك ئەندامی ئەنجومەن، جەختیش دەكاتەوە لەدوای 10 ڕۆژ دەبیت یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێوەبچێت.
د. ئەحمەد فاتیح، كاندیدی دەرچووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، بە SNNی ڕاگەیاند: وابڕیارە سبەی دووشەممە كاندیدە دەرچووەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بچینە دادگای تێهەڵچوونەوەی كەركوك لەبەردەم دادوەر سوێنی یاسایی بخۆین وەك ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، هاوكات كاندیدە دەرچووەكانی دیكەی فراكسیۆنەكانی دیكەش بەهەمان شیوە لەبەردەم دادوەر سوێندی یاسایی دەخۆن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی یاسا لەدوای سوێندخواردنی یاسایی ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی پارێزگا، دەبێت لەلایەن پارێزگارەوە داوا لە ئەنجومەنی پارێزگا بكرێت یەكەم دانیشتنی خۆی ئەنجام بدات كە ماوەكەی نابێت لە 10 ڕۆژ زیاتر بێت لەدوای سوێندخواردنی یاساییەوە، ئەگەریش پارێزگار ئەو کارەی نەکرد، ئەوا ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا خۆمان كۆدەبینەوە و بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەكە سەرۆكایەتی دانیشتنەكە دەكات.
ئەو كاندیدە دەرچووەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی یاسا دەبێت لەیەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا پارێزگار و دووجێگرەی هەڵبژێردرێن، بەڵام بەهۆی ئەوەی تا ئێستا ڕێككەوتن نەكراوە لەسەر ئەو پرسە ئەوا دانیشتنەكە بەكراوەیی دەمێنێتەوە تا ئەو كاتەی لایەنە سیاسییەكان و فراكسیۆنەكانی ناو ئەنجومەنی پارێزگا لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان دەگەنە ڕێككەوتن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









