زانیاری نوێ لەبارەی دروستكردنی 240 یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەمئەندامان

پرۆژەی نیشتەجێبوون
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات دەستمان كردووە بە پێدانی فۆڕمی تایبەت بە دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ خاوەن پێداویستییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ ئەومەبەستەش ستافێكی 15 كەسی ڕۆژانە فۆڕم پڕدەكەنەوە و 240 یەكەی نیشتەجێبوون بە قیستی مانگانەی 80 ساڵ دەدرێت بە خاوەنپێداویستییەكان.
سامان حسێن، سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: ئەو بەڵێنەی كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بە كەمئەندامانی دابوو وەك خۆی جێبەجێی كرد ئەمەش جێگای دڵخۆشییە بۆ سەرجەم خاوەن پێداویستیەتایبەتەكان، بۆ ئەومەبەستەش لە دوێنێوە دەستمانكردووە بە دابەشكردنی فۆڕمی تایبەت بەو یەكە نیشتەجێبوونانەی كە بڕیارە لە ماوەیەكی دیاریكراودا بۆ كەسانی خاوەن پێداویستی دروستبكرێن كە ژمارەیان 240 یەكەی نیشتەجێبوونە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پڕكردنەوە و پێدانی فۆڕم تا ڕۆژی 22ی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت و كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەتوانن سەردان بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكە هاوكات هیچ جیاوازییەكیش ناكرێت لە نێوان خاوەنپێداویستییەكان و دوای كۆتایی هاتنی وادەی پڕكردنەوەی فۆڕمەكان لە پرۆسەیەكی شەفافدا تیروپشك بۆ ناوەكان دەكرێت و پاشان ڕێنماییەكانیان پێڕادەگەیەنین.
سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەو 240 یەكەیە لەسەر شاڕێی شەقامی قولەرەیسی دروستدەكرێن، پێشەكی و پاشەكی یەكەكان پێنج هەزار دۆلارەوە و لەماوەی دوو ساڵدا كلیلیان پێدەدرێت و تاكە مەرج ئەوەیە ئەو كەسە خانووی نەبێت و سوودمەند نەبوبێت لە یەكەی نیشتەجێبوون، لەگەڵ ئەوەشدا پێشەكییەكەی لەسەر مووچەی كەمئەندامانە كە 150 هەزار دینارە و بەقیستی 80 ساڵ تەواو دەبێت، ئەگەر كەسێكیش مووچەی نەبێت پێویستی بە كەفیلێك دەبێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









