“مه‌سرور بارزانى ئاماده نییه بڕیاره‌كه‌ى خۆى جێبه‌جێ بكات و خورماڵ بكاته قه‌زا”

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه ئاشكرایده‌كات، پاش تێپه‌ڕینى شه‌ش مانگ به‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى بۆ به قه‌زاكردنى خورماڵ تاوه‌كو ئێستا بڕیاره‌كه نه‌چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، چالاكوانێكى ئه‌و ناحیه‌یه‌ش ده‌ڵێت: “سەرۆكی حكومەت بێباكە لە ئاست داواكارییه‌كانمان”.
مانگى ئابى ساڵى 2023، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا به گۆڕینى یه‌كه‌ى ئیدارى خورماڵ له ناحیه‌وه بۆ قه‌زا كه سه‌ربه پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌یه، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕینى شه‌ش مانگ تاوه‌كو ئێستا بڕیاره‌كه نه‌چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند، “تاوه‌كو ئێستا بڕیارەكهى سه‌رۆكى حكومه‌ت بە فەرمی نه‌چووه‌ته بواری جێبەجێكردنەوە. ئێمە لای خۆمانەوە ئەوەی پێویستبووە لەڕووی كارگێری و یاسایی و نەخشەی ناحیەی خورماڵەوە ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدارهكانمان كردووە”.
به وته‌ى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه، “خورماڵ هەموو تایبەتمەندییەكانی بە قەزابوونى تێدایه”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، گۆڕینى یه‌كه‌ى ئیدارى ناحیه‌كه بۆ قه‌زا چى پێویسته؟، ئازاد تۆفیق وتیشى: “دەبێت حكومەت و وەزارەتی ناوخۆ رێكارە یاساییەكان بگرنەبەر، ئەوه‌ش پێویستی به بودجەی تایبەت هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە چەندین فەرمانگە لە خورماڵدا بكرێتەوە، 300 بۆ 500 فەرمانبەری بە گرێبەست بۆ دابمەزرێنرێن، به‌ڵام قەیرانی دارایی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ى دواخستووە”.
پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه هیواى ئه‌وه ده‌خوازێت، “لەمساڵدا حكومەت بە كردەیی رێكاره‌كانى بە قەزاكردنی خورماڵ بەكۆتا بگەیەنێت”.
چالاكوانه‌كانى قه‌زاكه رووى ره‌خنه‌كانیان ده‌كه‌نه سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان. له‌و باره‌یه‌وه، ئارام محەمەد، یەكێك لە چالاكوانانی ناحیەی خورماڵ بە SNNی راگەیاند،”سەرەڕای ئەوەی ماوه‌یەكی زۆرە كەمپینی بەقەزاكردنی ناحییەی خورماڵمان راگەیاندووە و چەندین چالاكی تایبەت بەو بابەتەمان ئەنجامداوە و هەزاران واژووی هاووڵاتیانی سنوورەكەمان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار كردووە، بەڵام سەرۆكی حكومەت بێباكە لە ئاست داواكاری هاووڵاتیانی ئەم سنوورە. ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستیيهى كه هەمان ئەو سەرۆكی حكومەتهیه كه لە سنووری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك دەیان ناحییەی كردووەتە قەزا”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









