لە بارەی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان SNNزانیاری ئاشکرا دەکات

كهمپێكى ئاوارهكان له ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: UNHCR
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بڕی چوار ملیۆن دینار و پێدانی پارچەزەوییەكی وەك قەرەبوو بۆ هەر ئاوارەیەك دیاركردووە كە لە كەمپەكانەوە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان، هاوكات ژمارەی ئاوارەكان بەگشتی لەهەرێمی كوردستان، 664 هەزار و 798 كەسە.
رۆنزی زیاد، سەرۆكی لیژنەی كۆچ و كۆچبەران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: لیژنەكەمان پشتیوانی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق دەكات بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان هەرچەندە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران داوایانكردووە كە پێویستە تا مانگی تەمووز سەرجەم ئاوارەكان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەڵام پێشنیارمان كردووە یەك مانگ پرۆسەكە درێژ بكاتەوە، ئەمەش بە هۆكاری ئەوەی سەرجەم خوێندكارە ئاوارەكان خوێندنیان تەواو بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق وەك هاندانێك بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان، بڕی چوار ملیۆن دینار بۆ گەڕانەوەی هەر خێزانێكی ئاوارەی نیشتەجێی هەرێم تەرخان دەكات كە زۆربەیان لە هەولێر و دهۆكن، هاوكات قەرەبووی زیانلێكەوتووان دەكاتەوە و دەرگای دامەزراندن لە وەزارەتەكان بۆ ئاوارەكان دەكاتەوە، ئەمە جگە لەوەی بۆ هەر خێزانێك پارچەیەك زەوییان پێدەدات، بۆیە پێویستە ئاوارەكان ئەو دەرفەتە لە دەستخۆیان نەدەن و سوود لەو هاندانە وەربگرن و بگەڕێنەوە زێی خۆیان.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNبەگشتی ژمارەی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان دەگەنە 664 هەزار و 798 ئاوارە، بەڵام تا ئێستا نزیكەی لە 40% ئەو ژمارەیە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، هاوكات لەكۆی گشتی ژمارەی ئاوارەكانیش 174 هەزار و 706 كەسیان لەناو كەمپەكان نیشتەجێن و 490 هەزار و 92 كەسیشیان لەدەرەوەی كەمپەكان نیشتەجێن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









