وەزارەتی ناوخۆ بۆ شاخەوانەکان: بەبێ رەزامەندی ئاسایش نابێت کەسانی بیانی لەگەڵ خۆتان ببەن بۆ شاخەوانی

SNN-
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم گروپە شاخەوانییەکان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت:” لەپێناو رێکخستنی کاروباری شاخەوانی و پاراستنی ژینگە، نابێت لە هیچ چیایەکی کوردستان گروپە شاخەوانییەکان شوێنی مانەوەی جێگیر دابنێن، وەک دانانی کابینە و دروستکردنی خانو، هەروەها بەبێ رەزامەندی ئاسایش نابێت کەسانی بیانی لەگەڵ خۆیان ببەن و دەبێت نزیکی هیچ خاڵێکی ئەمنی نەکەونەوە”.
وەزارەتی ناوخۆ دەشڵێت:”چیای سەفین و چیاکانی سنووری سیدەکان و چیاکانی نیوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و ئێران لەگەڵ ئەو چیایانەی تاوەکو ئێستا پاک نەکراونەتەوە لە مین، نابێت شاخەوانییان تێدا ئەنجام بدرێت”.
راشیگەیاندووە:”بە هیچ شێوەیەک نابێت کامێرای درۆن لەلایەن گروپە شاخەوانییەکانەوە بەکاربهێنرێت، هەروەها نابێت بە هیچ شێوەیەک هێما و نیشانە و جی پی ئێس لەو شوێنانەی شاخەوانی تێدا دەکرێن جێ بهێڵدرێن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو گروپە شاخەوانییەکان ئاگادار دەکرێنەوە لەوەی بەبێ رەزامەندی ئاسایش نابێت کەسانی بیانی لەگەڵ خۆیان ببەن و دەبێت نزیکی هیچ خاڵێکی ئەمنی نەکەونەوە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









