پلاسخارت كێشه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى برده به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى

جێنین پلاسخارت، نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
نێرده‌ى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى عێراق له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیدا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند، دۆخى عێراق خه‌ریكه له‌ده‌ستده‌رده‌چێت، وتیشى: “زۆر گرنگه كه هه‌رێمى كوردستان بودجه‌ى پێویستى بۆ بنێردرێت تاوه‌كو بتوانێت مووچه‌ى مووچه‌خۆران بدات”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ى شوبات، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى دۆخى عێراق له نیویۆرك به‌ڕێوه‌چوو و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێنین پلاسخارت، نێرده‌ى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى عێراق وتارێكى پێشكه‌شكرد.
له وتاره‌كه‌یدا، جێنین پلاسخارت وتى: “راسته له ماوه‌ى 20 ساڵى رابردوودا گه‌شه‌سه‌ندنێكى باش به‌ده‌ستهاتووه له‌بوارى ئاسایش‌دا، به‌ڵام نابێت ئه‌و راستیه‌ش بشارینه‌وه كه دۆخه‌كه له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش خراپه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا نێرده‌ى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئاسمانى عێراق تاوه‌كو ئێستاش ده‌به‌زێنرێت له‌لایه‌ن وڵاتانى تره‌وه ، بۆ نمونه ئێران مانگى رابردوو هێرشى كرده‌سه‌ر هه‌ولێر، هاوكات هێرشه‌كانى توركیا بۆسه‌ر خاكى هه‌رێم بوونه‌ته شتێكى هه‌فتانه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا له چه‌ند رۆژى رابردوودا چه‌ند ناوچه‌یه‌كى بۆردومان كرد”.
نێرده‌ى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى عێراق باسى گرنگى هه‌ڵبژاردنیشى كرد له عێراق و ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووانه به‌تایبه‌ت له كه‌ركوك كه چه‌ندین ساڵ بوو به‌ڕێوه‌نه‌چووبوو شتێكى زۆر باشه، له دوو ساڵى داهاتووشدا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆیه پێویسته هاوكارى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كانى به باشى به‌ڕێوه‌به‌رێت”.
جێنین پلاسخارت، به‌شێكى قسه‌كانى تایبه‌ت كرد به هه‌رێمى كوردستان و وتى: “زۆر نیگه‌رانم كه هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان دواخراوه بۆ ماوه‌ى چه‌ند جارێك. تاوه‌كو ئێستا كێشه‌ى بودجه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامه. راسته چه‌ند جارێك لیژنه دروستكراوه، به‌ڵام لیژنه‌كان نه‌بوونه‌ته هۆكارى ئه‌وه‌ى كێشه‌كان كۆتاییان بێت”.
جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، “زۆر گرنگه كه هه‌رێمى كوردستان بودجه‌ى پێویستى بۆ بنێردرێت تاوه‌كو بتوانێت مووچه‌ى مووچه‌خۆران بدات”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا جێنین پلاسخارت ئاشكراى كرد، “پاش پێنج ساڵى به‌رده‌وام مانه‌وه له عێراق، ئه‌ركه‌كه‌ى كۆتایی هاتووه” و وتى: “ئه‌مه كۆتا وتارى منه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ى عێراق، چونكه ئه‌ركه‌كه‌م كۆتایی هاتووه. به‌هیوام رۆژێك بێت كه هه‌موان تێبگه‌ن عێراق وڵاتێكى گرنگ و ده‌وڵه‌مه‌نده له هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌تایبه‌ت كلتوریی”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









