“كۆبوونەوە یان كۆنەبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەدەستی پارێزگاری كەركوكدا نەماوە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاماژە بەوەدەكات ئەگەر پێشتر بڕیاری كۆبوونەوە لەدەستی پارێزگاری كەركوكدا بوو، بەڵام لەدوای یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەن، پارێزگاری كەركوك ئەو دەسەڵاتەی لێوەرگیرایەوە، جەختیش دەكاتەوە كە لەهەوڵی بەردەوامداین بۆ ئەوەی لایەنەكانی عەرەب و توركمان بەشداری دانیشتنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بكەن و رێككەوتنی لایەنەكان لێبگەرێن بۆ كاتێكی دیكە.
د. ئەحەمەد كەركوكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێزوئیرادەمانە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەنجامدانی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەن بەبێ بەشداری عەرەب و توركمان ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆتایی مەسیحییەكان كە لە هەشت كورسی پێكهاتبووین ئامادەی كۆبونەوەكە بووین، ئەو كۆبوونەوەیەش گرنگی خۆی هەبوو چونكە پێشتر لە دەسەڵات و ئەستۆی پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك بوو بۆ ئەوەی بانگەواز بكات كۆبونەوەی ئەنجومەن بكرێت، یان دانیشتنە كە دوابخرێت، بەڵام لەدوای ئەو دانیشتنەوە ئەو دەسەڵاتەی لێوەرگیراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە زۆر مەبەستمان بوو كە لەیەكەم كۆبوونەوەدا سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بە عەرەب و توركمانەوە بەشداربن پیشتر پێمان وتببون كە دانیشتنەكە تەشریفاتی دەبێت و هیچ بڕیارێكی تێدا نادرێت، بەڵام ئامادە نەبوون بێنە كۆبونەوەكەوە، بۆیە ئێستاش نیەتێك هەیە كە كۆبونەوەكانی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگا پەك بخرێت، بەڵام ئێمە ناهێڵێن ئەو نیتە سەربگرێت چونكە پەكخستنی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی پارێزگا لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندا نییە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، ئەو لایەنانەی بەشداری كۆبونەوەكەیان نەكرد بەپاساوی ئەوەی هیچ رێككەوتنێك نەكراوە لە نێوان لایەنەكان، بەڵام ئێمە لەهەوڵی بەردەوام و گفتوگۆداین بۆ ئەوەی قەناعەت بەلایەنەكانی دیكەش بكەین بۆ ئەوەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەستپێبكات، و رێككارە ئیدارییەكان بگرینە بەر و رێككەوتنی لایەنەكان بۆ دابەشكردنی پۆستە ئیدارییەكان بۆ كاتێكی دیكە دوابخەن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









