وادەی ناردنی پارەكەی بەغدا و کاتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دیاریکرا

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا، لە ئەمڕۆوە وەزارەتی دارایی عێراق دەستیان كردووە بە وردبینی لەو لیستەدا، وابڕیارە لە هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق بڕی پارەی هەرێم بخاتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم و دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە دوێنێوە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە زمانی عەرەبی و بەو شێوازەی كە وەزارەتی دارایی عێراق داوایكردبوو ڕەوانەی بەغدا كراوە، هاوكات ئەمڕۆ بەشێك لەو لیستە وردبینی بۆ كراوە و لە یەكشەممەی داهاتووش وردەكاری لە تەواوی لیستەكە كۆتایی دیت.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای كۆتایی هێنان بە وردبینیكردنی لیستەكە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق، ئەگەر هیچ تێبینیەكیان لەسەر لیستەكە نەبێت، ئەوا ڕاستەوخۆ پشكی هەرێم بۆ مانگی شوبات كە بڕەكەی 623 ملیار دینار دیاریكراوە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت و دەخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم و دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو بەدیاركراوی لە ڕۆژانی دووشەممە بەغدا پشكی هەرێم ڕەوانەدەكات، لەدوای ناردنیشی لە دووشەممە یان سێ شەممەی هەفتەی داهاتوو بەهەمان لیستی مووچەی مانگی پێشوو دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









