مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: نابێت لە ئیدارەی نوێی کەرکوک هیچ لایەنێک فەرامۆش بکرێت

SNN
وەفدێکی باڵای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە دەباشان پێشوازیان لە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی حزبی تەقەدوم و وەفدێکی یاوەریکرد .
لە دیدارێکدا لەسەر دۆخی گشتی هەرێم و عیراق گفتوگۆکرا و جەخت لەبەردەوامی گفتوگۆی بوونیادنەرانە لەنێوان لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا .
لەکۆبوونەوەکەدا هەماهەنگی و هاریکاری و لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەنێوان هەرێم و بەغدا دووپاتی لەسەرکرایەوە بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی دەستووریانەو یاساییانەی کێشەکانی نێوان هەردوولا و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کە ببێتە مایەی سەقامگیری زیاتر لە وڵاتدا.
هەرلە کۆبوونەوەکەدا بەوردی پرسی ئیدارەدانی كەركوك و تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک تاوتوێکراو جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم ئەم پرۆسەیە کرایەوە بەشێوەیەك هەموو هەوڵەكان لەچوارچێوەی خزمەتكردنی كەركووك و هەموو نەتەوەوە پێکهاتەکان بێت بەبێ جیاوازی.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەئکیدیانکردەوە لە هاوبەشێتی راستەقینەو کاری پێکەوەیی نێوان سەرجەم لایەنە براوەکانی کەرکوک و پاراستنی کولتووری برایەتی و پێکەوەژیان بە شێوەیەک لە ئیدارەی نوێی کەرکوک هیچ لایەنێک فەرامۆش نەکرێت و ئەولەویەتی کارکردنی داهاتووش خزمەتکردنی کەرکوکییەکان بێت هەروەک داواشکرا لایەنەکان هاوکاربن لە نەهێشتنی بەربەستەکان و زووپێکهێنانی ئیدارەی کەرکوک.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاریکاری هاوبەش لە نێوان هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوەکراو پێویستی کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی بەردەوام لەنێوان یەکێتی و حزبی تەقەدوم دووپاتی لەسەرکرایەوە .
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









