
دادگای باڵاى فیدراڵی عێراق | فۆتۆ: iraqja.iq
SNN
دادگای فیدڕاڵی دوای چوارجار لە دواخستنی پرسی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم، دواجار ئەمڕۆ لە پێنجەم دانیشتنیدا بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی رەتکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئازار، دادگاى فیدڕاڵى عێراق لەبارەى سکاڵاى ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەرى هەرێمى کوردستان، لەبارەى راگرتنى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بۆ پێنجەمین جار کۆبووەوە.
لە کۆتا دانیشتنی خۆیدا لەسەر ئەو پرسە، دادگای فیدڕاڵی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی رەتکردەوە و رایگەیاند، سکاڵاکە لە تایبەتمەندی ئەواندا نییە.
جێگەی ئاماژەیە، لەلایەن کۆمەڵێک مامۆستا و فەرمانبەری هەرێمەوە لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا لەسەر مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمار کرابوو.
لە سکاڵاکەدا داواکرابوو، سەرۆکى حکومەت و وەزیرى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان، پابەندبکرێن بە جێبەجێکردنی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی فیدڕاڵی و کەرتی گشتی ژمارە 22ـی ساڵی 2008، بەتایبەتی ماددەکانی (6، 7، 8، و 9) و پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دەستپێبکاتەوە.
هاوکات، لە هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و 251 هەزار مووچەخۆر هەیە، لەو ژمارەیە 751 هەزار 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









