“بڕیاره‌كه‌ى پارتى سه‌رده‌كێشێت بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى قه‌واره‌ى هه‌رێم”

ئاڵاى هه‌رێمى كوردستانى عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN – عەلی حەمە سەعید
پسپۆڕێكى یاسایی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كاریگه‌ریی بڕیاره‌كه‌ى پارتى دیمو‌كراتى بۆ بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كه‌متر نییه له كاریگه‌رییه‌كانى ریفراندۆم، ده‌شڵێت: “مه‌ترسى جددى له‌سه‌ر قه‌واره‌ى یاسایی هه‌رێمى كوردستان دروستده‌كات “.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18 ئازار، مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆبوویه‌وه و له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌یاننامه‌یه‌كى له‌باره‌ى دۆخى عێراق و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوكرده‌وه و بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى راگه‌یاند.
له‌باره‌ى كاریگه‌ریه یاساییه‌كانى بڕیاره‌كه‌وه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، بەهار مەحمود، پسپۆڕی بواری یاسا و ئەندامی لیژنەی یاسایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە SNNی راگەیاند، “ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ پارتى داى بە بایكۆتكردنی هەڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان مەترسییەكی جددی لەسەر هەرێمی كوردستان دروستدەكات. ئه‌و بڕیاره‌ى پارتى هێندە لە خەمی بەرژەوەندییەكانی خۆیدایە هێندە لە خەمی پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان نییە”.
وتیشى: “ئه‌م بڕیاره چاوه‌ڕوانكرابوو، بە تایبەت دوای بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى 11 كورسى كۆتاكان”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا، د. به‌هار مه‌حمود ئاماژه به مه‌ترسیه‌كانى بڕیاره‌كه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كات و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، “ئەگەر كۆمیسیۆن سووربێت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو وادەیەی دیاریكراوە. هاوكات، پارتیش رێگربێت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك، ئەوا هەر كەسێك هەستێت بە تۆماركردنی سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم بەدڵنیاییەوە دادگا بڕیار لەسەر ناشەرعی بوونی هەرێمی كوردستان و هەڵوەشاندنەوەی قەوارەكەی ئەگەرێكی كراوە دەبێت”.
به وته‌ى ئه‌و شاره‌زا سیاسیه، “ئەو لێكەوتانەی لە بڕیاری بەشدارینەكردنی پارتی لە هەڵبژاردن دێنە پێشەوە هیچیان كەمتر نابن لەو لێكەوتانەی لە بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم هاتنەپێشەوە و هەریمی كوردستانیان رووبەڕووی ئەم دۆخەی ئێستا كردەوە، بۆیە لە داهاتوو دەبینین هەرێمی كوردستان بە چ قۆناغێك دەگات بەهۆی دەركردنی بڕیاری لەم شێوەیە”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









