“ئیمە ئامادەین بۆ هەڵبژاردن و پارتیش ئازادە لە بڕیارەكەی بە كشانەوە لە هەڵبژاردن”

پارتی سۆسیالیست دیموکاراتی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی پارتی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردن و ده‌شڵێت: “نامانه‌وێت له‌وه زیاتر هه‌ڵبژاردن دوابكه‌وێت”.
رۆژى دووشه‌ممه 18 ئازار، مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆبوویه‌وه و له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌یاننامه‌یه‌كى له‌باره‌ى دۆخى عێراق و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوكرده‌وه و بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى راگه‌یاند.
له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ى ئازار، د. فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسالیست دیموكراتی كوردستان بە SNNی راگەیاند، “ئێمە لە پارتی سۆسالیست دیموكراتی كوردستان هاوپەیمانیمان لە دوو لایەنی دیكەی كردووە بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بكەین، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەكاری تەواومان كردووە و سەرقاڵی دیاركردنی كاندیدەكانمانین و نامانەوێت هەڵبژاردن لەوەزیاتر دوابكەوێت”.
وتیشى: “بڕیارەكەی پارتی بە كشانەوە و بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان پەیوەندی بە بڕیاری ناوخۆی ئەو حزبەوە هەیە و ئێمە ناتوانین هیچ بڵێین لەسەر بڕیاری هەر حزبێكی دیكە”.
وتەبێژەكەی پارتی سۆسالیست دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى حزبه‌كه‌ى له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كانى به‌شدارینه‌كردنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له هه‌ڵبژاردندا، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئێمە پێمانوایە كە دەبێت پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسانی كۆمیسیۆن بگەنە رێككەوتنێك لەبارەی پرسی بەشدارینەكردنی پارتی لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان”.
به وته‌ى د. فەرهاد تۆفیق، “حزبه‌كه‌ىلە ئامادەكارییەكانیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بەردەوامن”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









