
دیمهنێك له لافاو له شارى ههولێر | فۆتۆ: SNN
عەلی حەمەسەعید_SNN
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاماژەبەوەدەکات، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕوووی لەهەرێم کردووە جگە لە بارانی زۆربەهێز بای بەهێز و هەورەگرمە و هەورەتریشقەی لەگەڵ دهبێت و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە، داواش لە هاووڵاتیان دەکات بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەڕۆنەدەرەوە.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزا لەبواری کەشناسی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو شەپۆلەی بارانبارینەی لە ئەمڕۆوە دەستپێکردووە سەرچاوەی لە هەردوو دەریای سور و ناوەڕاستەوەیە لەگەڵیدا شێی مەداری کە بە پێچەوانەی میلی کاتژمێر دەسوڕێتەوە و دەبێتە هۆی ئەوەی هێزی پەستان بگاتە 999 میلیبا، لە ئەمڕۆوە شەپۆلی دووەمی باران بارین دەست پێ دەکات و شەپۆلەکە بەهێزە.
ئاماژەی بەوەشکرد، و هەروەها لەم شەپۆلەدا هەورەگرمە و هەورەتریشقە بەهێز و ئەگەری تەرزەی قەبارەگەورە هەیە، بەو هۆیەوە شەپۆلەکە بەهێز و کاریگەر دەکات و پێشبینی دەکرێ ڕێژەیەکی زۆر باش باران لەسەرجەم ناوچەکان ببارێت لەم شەپۆلەدا ئەگەری دروست بونی هەوری سۆپەرسێڵ هەیە، هەروەها لەبەشێک لەناوچەکان یان ئەو ناوچانەی کە پێشتر لافاو تێاندا دروست بووە ئەگەری دروست بون یان دووبارە بونەوەی لافاو هەیە.
ئەوشارەزایەی بواری کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو،خێرایی با چالاک دەبێت خێراییەکەی لە نێوان 35 بۆ 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەست پێدەکات لە ناوچە شاخاوییەکان خێرایی با زیاترە بەوهۆیەوە داوا لەهاووڵاتیان دەکەین ئۆتۆمبێل لە دەرەوە رامەگرن یان دابپۆشرێت، ئەوشتانەی کە لە سەربانن نەبەستراونەتەوە توند و تۆڵ بکڕێن، ئەو کەسانەی لە دەرەوەن پێش شەپۆلەکە بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە، ئەو شوانکارانەی لە چیاکانن بگەڕێنەوە بۆ شوێنی نیشتەجێ بوونیان، بۆ کاری پێویست نەبێت لەماڵ مەینە دەرەوە، ئەو ناوچە و شوێنانەی کە پێشتر لافاو تیاندا روویداوە ئەگەری دووبارە بونەوەی هەیە، حکومەت و لایەنی پیوەندار ئامادەکاری پێویست بکات بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراوو.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









