
هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات پارتی بڕیاری كۆتایی داوە بەشداری هەڵبژاردنێك ناكات كە لەلایەن دادگایەوە بە بڕیاری نادەستوری بەسەر هەرێمی كوردستانیدا سەپاندبێت و كورسی كۆتاكانی نەهێشتبێت، جەختیش دەكاتەوە تاكاتی هەڵبژاردن خواكەریمە پارتی ڕێگری بكات لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەهەولێر و دهۆك یان نا.
شێروان دووبەردانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیارەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بەشدارینەكردنی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەوردی دیراسەكراوە و بڕیارێكی دروستە، چونكە بە بەرپەرچدانەوەی ئەو بڕیاریانەیە كە دادگای فیدراڵی بە رامبەر بە هەرێمی كوردستان و پێكهاتەكان دەریكردوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی لە خەمی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستاندایە و نیگەرانە لەوەی كە دادگای فیدراڵی بڕیاری نەهیشتنی 11 كورسی پێكهاتەكانی لە پەرلەمان دەركردووە، بۆیە بڕیارەكەی پارتی بڕیاری كۆتاییە و بەشداری هەڵبژاردنێك ناكەین كە بە بڕیاری نادەستووری بەسەر هەرێمی كوردستاندا سەپێندرابێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، پیناچێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت، لە حاڵەتێكیشدا ئەگەر بەڕیوەبچێت ئەوا “خوا كەریمە لەوەی پارتی ڕێگری بكات لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەولێر و دهۆك یان نا”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
58 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
58 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









